ڤیسواڤا شیمبۆرسکا
ڤیسواڤا شیمبۆرسکا | |
---|---|
بە پۆڵەندی: Wisława Szymborska | |
لەدایکبوون | ٢ی تەممووزی ١٩٢٣ Prowent، پۆڵەندا |
مردن | ١ی شوباتی ٢٠١٢ کڕاکۆف، پۆڵەندا | (٨٨ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Maria Wisława Anna Szymborska |
ھۆی مەرگ | شێرپەنجەی سییەکان |
شوێنی ناشتن | Rakowicki Cemetery |
باوک | Wincenty Szymborski |
دایک | Anna Szymborska |
ھاوسەر | Adam Włodek |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Kornel Filipowicz |
کەسێکی دیار | Bronislaw Maj |
زمانی نووسین | زمانی پۆڵەندی |
بواری کار | شیعر، وتار |
پەروەردە | Jagiellonian University |
ئەندامی حیزبی | Polish United Workers' Party |
نەژاد | |
ئایین | بێخوایی |
شاکارەکان | Cat in an Empty Apartment |
ئەندامی | Polish Academy of Learning، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، Bavarian Academy of Fine Arts، Stowarzyszenie Pisarzy Polskich، Polish Writers' Union |
ماریا ڤیسواڤا ئانا شیمبورسکا ناسراو بە ڤیسواڤا شیمبۆرسکا (شێوازی گۆکردنی پۆلەند: [viˈswava ʂɨmˈbɔrska]؛ ٢ی تەممووزی ١٩٢٣–١ی شوباتی ٢٠١٢) وەرگێڕ، نووسەر و شاعیری پۆلەندییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی نۆبێل. بەشێک لە ھۆنراوەکانی کراونەتە گۆرانی بە زمانی پۆلەندی. کار و بەرھەمەکانی بۆ زمانی ئینگلیزی، زۆرێک لە زمانە ئەوروپییەکان، ھەروەھا زمانەکانی عەرەبی، عیبری، ژاپۆنی، فارسی و چینی وەرگێڕدراون.
ڤیسواڤا شیمبۆرسکا لە ساڵی ١٩٩٦، خەڵاتی نۆبێلی لە وێژە (ئەدەبیات) وەرگرت.[١][٢] لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن حکوومەتی پۆلەندا مێدالیای ڕێزلێنانی ھەڵۆی سپی (Order Orła Białego) پێدرا.
مردن و دوایین بەرھەم
ڤیسواڤا شیمبورسکا لە ساڵی ٢٠١٢ لەتەمەنی ٨٨ ساڵیدا بە شێرپەنجەی سیی کۆچی دواییی کرد، لەساتەوەختی مردنیدا ئەوا لەلایەن خزم و ھاوڕێکانی دەورە درابوو.[٣][٤][٥] ماوەیەک نزیک لە مردنی، دەستی دایە کۆمەڵێک شیعر بەڵام بەوە ڕانەگەیشت کە تەواویانن بکات و ئامادەی چاپبن، دواتر لە کۆتایییەکانی ٢٠١٢ ئەم شیعرانەشی وەک خۆی بڵاوکرانەوە.[٦] ئەو لەماوەی ژیانیدا شیعرێکی بە ژمارە کەم و ھەروەھا کورتی بڵاوکردەوە، لە پرسیاری ئەوەی کە بۆچی شیعری کەم بڵاودەکاتەوە، ڤیسواڤا شیمبورسکا وتوویەتی «لەماڵەوە تەنەکەی خۆڵم ھەیە».[٧]
لەدوای مردنی، خەڵاتێک لەژێر ناوی خەڵاتی ڤیسواڤا شیمبورسکا لەبواری ئەدەب و لە ئاستی نێودەوڵەتیی دابەشدەکرێت.
سەرچاوەکان
- ^ «The Nobel Prize in Literature 1996». Nobelprize. ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «I Don't Know: The Nobel lecture». The New Republic. 30 December 1996. لە 19 February 2012 ھێنراوە.
{cite magazine}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Anderson، Raymond H. (١ی شوباتی ٢٠١٢). «Wislawa Szymborska, Nobel-Winning Polish Poet, Dies at 88». لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە – لەڕێگەی NYTimes.com.
- ^ «Dates of birth and death for Wisława Szymborska». Rmf24.pl. لە ٣ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Notice of Wisława Szymborska's death». Wiadomosci.onet.pl. لە ٣ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Poland Nobel poetry laureate Wislawa Szymborska dies». BBC News. ١ی شوباتی ٢٠١٢. لە ١ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Polish Nobel winning poet Szymborska dies at 88». Reuters. ١ی شوباتی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.