کاخڵی
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/97/Carthamus_tinctorius_MHNT.BOT.2011.3.34.jpg/220px-Carthamus_tinctorius_MHNT.BOT.2011.3.34.jpg)
کاخڵی یان قاقڵی یان کاکڵێ گیایەکی وڵاتی عەرەبستانە و ئێستا لە تەواوی جیھاندا دەڕوێنن. گیایەکی ١ ساڵە یان ٢ ساڵەیە لە تیرەی "تێکەڵاوییەکان" (compositae) کە بالای دەگاتە ٦٠ سانتیمیتر. گەڵاکانی پان، ددانەدار و قنجکیان نیە. ئەگەر لە ژێرەوە سەیری گەڵاکانی بەکەین ھەموو رەگەنای بە جوانی دیارن. گوڵەکانی بە شێوەی تاک، لوولەیی و بە رەنگی زەردی مەیلەو و سوور لە پۆپکەی لاسکەکانەوە دەڕوێن. بەرەکەی سپی یە و شێوەی فندقیە کە لە کۆتاییەکەیدا دەستەیەک ژێی نازک ھەن.
سەرچاوە
- گوڵنامەی کوردی (ناو لەگەڵ بابەتەکە)
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە کاخڵی تێدایە.