کارلۆ ئەنچێلۆتی
کارلۆ ئەنچێلۆتی لەدایکبووی ١٠ی حوزەیرانی ١٩٥٩، یاریزان و ڕاھێنەرێکی تۆپی پێی بە ڕەگەز ئیتاڵییە و لە ئێستادا ڕاھێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانییە لە خولی دووەمیدا دوای ساڵی ٢٠١٥، ئەنچێلۆتی کارلیتۆ نازناوەکەیەتی و پێشتریش وەک یاریکەر لەیانەکانی پارما و ڕۆما و ئەی سی میلان یاری کردووە کە ھەرسێکیان یانەی ئیتاڵیین و لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتیمانیی ئیتاڵیا لەکۆی ٢٦ یاری گۆڵێکی تۆمارکردووە لەگەڵ ئەوەش دەرکەوتنی ئەنچێلۆتی وەک یاریزانێک کەمتر بووە لەوەی وەک ئەرکی ڕاھێنەر ڕاھێنەرایەتی یانەکان کردبێت. ئەنچێلۆتی لەم ئەرکەیدا، ئەرکی ڕاھێنەرایەتی یانەکانی ڕێگینای ئیتاڵی، پاڕمای ئیتاڵی، یۆڤێنتوسی ئیتاڵی، ئەی سی میلانی ئیتاڵی، چێڵسیی ئینگلیزی، پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، بایڕن میونشنی ئەڵمانی کردووە.
دەستکەوتەکان
وەک یاریزان
ڕۆمای ئیتاڵی
- خولی ئیتاڵی - ٣ جار
- جامی ئیتاڵیا - ٤ جار
- جامی جیھانی یانەکان - ٢ جار
- جامی ئەورووپا - ٢ جار
- جامی سووپەری ئەورووپی - ٢ جار
- جامی سوپەری ئیتاڵی - ١ جار
ڕێبازی ڕاھێنەرایەتی
- - یۆڤینتۆسی ئیتاڵی (١٩٩٩–٢٠٠١)
- دوو جار جامی ئینتەرتۆتۆ ساڵەکانی (١٩٩٩ و ٢٠٠٠)
- - ئەی سی میلانی ئیتاڵی (٢٠٠١–٢٠٠٩)
- جامی ئیتاڵیا یەک جار وەرزی ٢٠٠٢–٢٠٠٣
- خولی ئیتاڵیا یەک جار وەرزی ٢٠٠٣–٢٠٠٤
- جامی سووپەری ئیتاڵی یەک جار ساڵی ٢٠٠٤
- خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دوو جار وەرزەکانی ٢٠٠٢–٢٠٠٣ و وەرزی ٢٠٠٦–٢٠٠٧
- جامی سووپەری ئەورووپی ساڵەکانی ٢٠٠٣ و ٢٠٠٧
- جامی جیھانیی یانەکان یەک جار ٢٠٠٧
- چێڵسی ئینگلیزی (٢٠٠٩–٢٠١١)
- خولی نایابی ئینگلیزی ناسراو بە پڕیمەرلیگ یەک جار ٢٠٠٩–٢٠١٠
- جامی ئێف ئەی ناسراو بە جامی ڕابیتەی ئینگلیزی یەک جار وەرزی ٢٠٠٩–٢٠١٠
- - پاریس سان جێرمان ی فەڕەنسی (٢٠١١–٢٠١٣)
- خولی فەڕەنسا یەک جار وەرزی ٢٠١٢–٢٠١٣
- - بایڕن میونخ ی ئەڵمانی (٢٠١٦–٢٠١٧)
- - جامی سووپەری ئەڵمانیا - ٢٠١٦
- ڕیاڵ مەدرید ی ئیسپانی (٢٠١٣–٢٠١٥ / خ١) - (٢٠٢١ - ئێستا / خ٢)
- خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دوو جار وەرزی ٢٠١٣–٢٠١٤ و ٢٠٢١–٢٠٢٢
- جامی شای ئیسپانیا وەرزی ٢٠١٣–٢٠١٤ و ٢٠٢٣ - ٢٠٢٤
- جامی سووپەری ئەورووپی ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠٢٢
- جامی جیھانی یانەکان بۆ ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠٢٢