کلاودیا ڕۆس

کلاودیا ڕۆس له ساڵی ٢٠١٠

کلاودیا بنێدیکتا ڕۆس، لە دایکبووی ١٥ی مەی ١٩٥٥ لە شاری ئۆلم، یەکێک لە ژنانی سیاسەتوانی وڵاتی ئاڵمان، ئەندامی حیزبی ژینگە پارێزی "یەکیەتی ٩٠/ سەوزەکان" و ھاوسەرۆکی ئەو حیزبەیە لە ساڵی ٢٠٠٤ بەم لاوە.

ژیانی سیاسی

کلاودیا ڕۆس لە ساڵی ١٩٧١ بوو بە ئەندامی لاوانی دیمۆکرات(JD)، لە ساڵی ١٩٩٠ دا ئەو ڕێکخراوەی بە جێ ھێشت. لە ساڵی ١٩٨٧ بەولاوە، ئەو ئەزموونەی خەباتی ڕاگواست بۆ لای سەوزەکان. ناوبراو لە ٩ی مارسی ٢٠٠١ دا بۆ ھاوسەرۆکی یەکیەتی ٩٠/سەوزەکان ھەڵبژێردرا.

لینکی دەرەکی

ئەم وتارانەش ببینە

  • حیزبە سیاسی‌یەکانی ئاڵمان
  • حیزبی یەکیەتی٩٠/سەوزەکان
  • لاوانی دیمۆکرات
  • پارلمانی ئاڵمان

سەرچاوەکان