کەی ئێف سی
کەی ئێف سی | |
---|---|
پیشەسازی | quick service restaurant sector، خواردنی خێرا |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٠ |
کورتەناو | KFC |
ناونراوە لەدوای | کنتاکی |
دامەزرێنەر | Colonel Sanders |
Chief executive officer | Sabir Sami |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پۆتانی شوێن | ٣٨°١١′٥٣″N ٨٥°٤١′٤٥″W |
دۆخی یاسایی | کۆمپانیای لکێنراو |
شوێنی دامەزران | North Corbin |
بەشێکە لە کۆمپانیای | Yum! Brands |
بەرھەمەکان و ماددەکان | fried chicken، خواردنی خێرا |
Phone number | +1-800-225-5532 |
وێبگە | https://www.kfc.com/ |
وەسفی ئاڵا | flag of KFC |
کەی ئێف سی، وەک ئێستا ناسراوە (بە ئینگلیزی: KFC؛ کورتکراوەی: Kentucky Fried Chicken) بە واتای وشەیی "مریشکی سورەکراوی کێنتاکی") - زنجیرەیەک چێشتخانەی خواردنی خێرایە کە بە شێوەیەکی سەرەکیی تایبەتمەندە بە مریشکی سوورکراوە. شوێنە سەرەکییەکەی لە شاری لویسڤیل لە ویلایەتی کێنتاکیی ئەمریکایە. دووەم گەورەترین زنجیرە چێشتخانەی خواردنی خێرایە لەڕووی فرۆشتنەوە لە جیھاندا لە دوای ماکدۆناڵدز .مریشکی سوورکراوەی کێنتاکیی نزیکەی بیست ھەزار لقی ھەیە لە ١٢٣ وڵاتدا دابەشکراوە تا مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. سەرەتا چێشتخانەکە لقێکی کۆمپانیای «یەم» بوو بە تەواوی لە ١٩٩٧-تا ئێستا. جگە لە زنجیرەکانی مریشکی سوورکراوەی کێنتاکیی و پیتزا ھاتت و تاکۆ بێڵ و وینگ ستریت ھەن. لە پارێزگای کیوبیکی کەنەدا، زنجیرە چێشتخانەکان خۆیان بە (Poulet Frit du Kentucky) یان بە کورتی (PFK) ناودەبەن.
کەی ئیف سی بە شێوەیەکی سەرەکی مریشکی سورکراوە, ساندویچ، زەڵاتە، یان بەرگر دەفرۆشێت. لەکاتێکدا ژەمە گرنگەکەی کۆمپانیاکە مریشکی سورکراوەیە، ھەروەھا مریشکی برژاو و شیرینی پێشکەش دەکات. لە دەرەوەی ئەمریکای باکوور، کۆمپانیای کەی ئێف سی بەرھەمی گۆشتی مانگا وەک بەرگر و کەباب پێشکەش دەکات، ھەروەھا بەرھەمی گۆشتی بەراز لە ناوچەکانی وەک ئەمریکا و چین پێشکەش دەکات، وەکو پەراسوو و ھەندێک خواردنی ناوخۆیی.
کۆلۆنێل ھارلاند ساندەرز لە ساڵی ١٩٥٢ کۆمپانیاکەی بە ناوی مریشکی سوورکراوەی کێنتاکیی (Kentucky Fried Chicken) دامەزراند بەڵام بیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٣٠.
سەرچاوەکان
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی خواردنگە
- دەروازەی کۆمپانیا