ھاری ماگوایەر
هاری ماگوایەر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Harry Maguire | |
لەدایکبوون | شێفیڵد، شانشینی یەکگرتوو | ٥ی ئازاری ١٩٩٣
وڵاتی وەرزش | ئینگلتەرا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Jacob Harry Maguire |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | centre-back |
پەروەردە | St Mary's Catholic High School |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠١١ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | یانەی تۆپی پێی مانچستەر یوونایتد |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | 5 |
بەشداربووە لە | جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٨، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ |
خول | English Football League، پرێمیەرلیگ |
هاری ماگوایەر (لەدایکبووی ٥ی ئازاری ١٩٩٣)، یاریزانێکی پیشەگەری ئینگلیزییە و وەک بەرگریکاری ناوەڕاست بۆ یانەی مانچستەر یونایتدی و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاری دەکات.لەگەڵ هەڵبژاردەکەی پلەی دووەمی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ی بەدەستهێنا.
ماگوایەر لە ڕێگەی لاوانی شێفیڵد یونایتدەوە دەستی کرد بەیاریی کرد پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١١ بچێتە تیمی یەکەمی یانەکە،[١] ١٦٦ یاری پیشەگەرانەی لەگەڵ بلایدز ئەنجامدا و سێ جار لەسەریەک باشترین یاریزانی ساڵ بوو، هەروەها چەندین جار لە پێکهاتەی ساڵی کۆمەڵەی یاریزانانی خولی ئینگلیزی بەشداریکرد. لە ساڵی ٢٠١٤ بە بڕی ٢.٥ ملیۆن پاوەند ڕووی لە یانەی هال سیتی کرد [٢]و لە ساڵی ٢٠١٥ بە خواستن بۆ یانەی ویگان ئەتلەتیک یاری کردووە،لە ساڵی ٢٠١٧ پەیوەندی بە یانەی لیستەر سیتی کرد بە نرخی سەرەتایی ١٢ ملیۆن پاوەند.[٣] دوای دوو ساڵ ڕووی لە یانەی مانچستەر یونایتد کرد بە ٧٠ ملیۆن پاوەند، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانییە بۆ بەرگریکارێک.[٤]
ماگوایەر لە ساڵی ٢٠١٢ یەک یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی خوار ٢١ ساڵانی ئینگلتەرا ئەنجامداوە.[٥] لە ساڵی ٢٠١٧ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەنجامدا وبەشداری جامی جیهانی ٢٠١٨ و ٢٠٢٢,کردووە.
سەرچاوەکان
- ^ "Sheffield United | Match | Report | 12 April 2011, Sheff Utd 0 - 2 Cardiff City". web.archive.org. 2015-05-25. Retrieved 2023-07-29.
- ^ "Tigers Complete Maguire And Robertson Deals". web.archive.org. 2014-07-29. Retrieved 2023-07-29.
- ^ "Leicester sign Hull defender Maguire". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-29.
- ^ "Man Utd bid £70m for Leicester's Maguire". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-29.
- ^ "2022 World Cup: England's players with strong Irish roots". IrishCentral.com. Retrieved 2023-07-29.