ھاوکێشەی جیاکاری
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/cd/Elmer-pump-heatequation.png/350px-Elmer-pump-heatequation.png)
ھاوکێشەی جیاکاری (بە ئینگلیزی: Differential equation) یەک لەو ھاوکێشانەیە لە بیرکاریدا کە بۆمان ڕوون دەکاتەوە فانکشنێکی نەزانراو چۆناوچۆن لە یەک یان چەن گۆڕەکی ئازاد و گرتەکانیان و گرتەی گرتەکانیان پێک ھاتوون. زۆرێک لە یاسا گشتییەکانی سرووشت (لە فیزیا، کیمیا، ژینناسی و گەردوونناسی) ئاساییترین واتای بیرکارییانەی خۆیان لەم ھاوکێشانە دەبیننەوە. ھاوکێشەی جیاکاری لە بیرکاری و بەتایبەت لە ئەندازە و ئەندازیاری کەڵکی زۆری لێ وەردەگیرێت و ئەندازیاران لە زۆر بواری جۆراوجۆردا بەکاری دێنن.
سەرچاوەکان
- سیمونز. جورج اف. معادلات دیفرانسیل وکاربردآنھا. ترجمە:علی اکبر بابایی. مرکز نشر دانشگاھی. چاپ ١١