ھیوا (کەشتیی ئاسمانی)
کەشتی ئاسمانی ھیوا (بە عەرەبی: الأمل) پرۆژەیەکی وڵاتی ئیماراتە، کە پرۆژەیەکە تایبەتە بە بۆشایی ئاسمان و پاشی دووجار لە گواستنەوەی کاتی هەڵدان بڕیاردرا کەشتیەکە لە ٢٠ی تەمموز بنێردرێتە دەرێی زەوی، کەشتییەکە لەلایەن ناوەندی محمد کوری راشدی بۆشایی دەزگای ئیمارات بۆ بۆشایی دروستکرایە، ھەروەھا زانکۆکانی کۆلۆرادۆ و زانکۆی ویلایەتی ئاریزۆنا و کالیفۆرنیا بێرکلی بەژداریان کردییە لە بەرەوپێشبردنی کەشتییەکە، کەشتییە ئاسمانییەکە تایبەتە بە ھەسارەی بارام و لەسەر ئەو ھەسارەیە لێکۆڵینەوە دەکا و ڕوانگەی کەش و ھەوای ڕۆژانە و وەرزی دەکا، ھەروەھا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو لێشاوە خۆربارانەی کە ڕووئەدا لەسەر ھەسارەی بارام، ھەروەھا چۆنییەتی گۆڕانی کەش و ھەوای ناخی ھەسارەی بارام، ھەروەھا کەشتییەکە بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارە دەگەرێ کە لەبەر چ ھۆکارەک ئۆکسجین و ھایدرۆجین لەو ھەسارەیە پەرت بوونە بۆ بۆشایی ئاسمان، ھەروەھا پێشبینی دەکرێ کە ئەو کەشتییە ئاسمانییە لە مانگی شووباتی ٢٠٢١ بگاتە خولگەی ھەسارەکە، کەشتییەکە لە ڕێگای مووشەکی ئاتش-٢ ی یابانی قوڕس. [١] [٢]
ناردن
لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ سەعات ١٢:٥٩ بە کاتی ھەولێر، کەشتییە ئاسمانییەکە لە ناوەندی تانیگاشیمای بۆشایی بە ئامانجی ناردنی بۆ سەر ھەسارەی بارام نێردرایە دەرەوەی زەوی. قۆناغەکانی ناردن ھەمووی بەسەرکەووتووی بەڕێوەچوو و کەشتییە ئاسمانییەکە بەڕێکەوت بەرەو ھەسارەی سۆر. کەشتییە ئاسمانییەکە بووە مێژوویەکی پڕشنگدار لە مێژووی زانست لە وڵاتی ئیمارات.[٣] [٤]
سەرچاوەکان
- ^ «یەکەمین کەشتی ئاسمانی ئیمارات بۆ سەر ھەسارەی بارام لە ماڵپەری ئاڕ تی». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.
{cite web}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «محمد کوری راشد (کەشتی ئاسمانی ھیوا ئامادەیە) ماڵپەری بەیانی عەرەبی». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.
{cite web}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «ڕوماڵی ڕاستەوخۆ: ئیماراتی ناردنی کەشتی لۆ سەر مەریخ لە ژاپۆنەوە دەستپێدەکات».
- ^ «ئیمارات و گەڕان دەربارەی ھەسارەی برام، کەشتی ئاسمانی ھیوا ھەنگاوەکی نوێ بۆ ھەوڵدان دەربارەی ھەسارەی بارام) کەناڵی بی بی سی». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.
{cite web}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)