ھێڵی کارژۆڵە
23°26′16″S 0°0′0″W / 23.43778°S -0.00000°E
ھێڵی کارژۆڵە یەکێکە لە پێنج خوڵگە پانەکانی گۆی زەوی، ھێڵێکی گریمانەیی زانستییە بۆ دیاریکردنی شوێنەکان و کەش و ھەوا سوودی لێ دەبینرێت. ھێڵی کارژۆڵە کەوتۆتە سەر ٢٢ ٢٦ ٢٣ پلەی ھێڵی پانی باشووری گۆی زەوی (باشووری ھێڵی کەمەرەیی)، دواھەمین شوێنە لەبەری خوارووی گۆی زەوی کە بەشێوەی ستوونی تیشکی خۆری بەر دەکەوێت.[١]
ھەڵکەوتە
ھێڵی کارژۆڵە بەسەر ھەریەک لە چیلی و ئەرژەنتین و پاراگوای و باشووری بەڕازیل ڕەت دەبێت لە کیشوەری ئەمەریکای باشوور. ھەروەھا لە کیشوەری ئەفریقا بەسەر وڵاتانی نامیبیا و بتسوانیا و ئەفریقای باشوور و مۆزەمبیق و مەدەگەشکەر ڕەت دەبێت،[٢] لە کیشوەری ئوسترالیاش ناوەڕاستی کیشوەرەکە دەگرێتەوە لەگەڵ باشووری زەریای ئەتلەسی و ھێمن.
پێشانگا
ئەمانەش ببینە
- گرێنچ
- ھێڵی پانی جەمسەری باشوور
- ھێڵی پانی جەمسەری باکوور
- ھێڵی پانی
- ھێڵی درێژی
- ھێڵی قرژاڵ
- ھێڵی کەمەرەیی