ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٢٠٢٤)
ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | |
---|---|
بەشێکە لە | 2024 United States elections |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
لە پێش | ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
لە دوای | 2028 United States presidential election |
کاتی ڕوودان | ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ |
ڕووداوە بەرچاوەکان | meeting |
براوە | دۆناڵد ترامپ |
نووسینگەی ململانێکراو | سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان، جێگری سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان |
کاندیدی براوە | دۆناڵد ترامپ |
کاندید | دۆناڵد ترامپ، کامڵا ھاریس، Jill Stein، ڕۆبێرت ئێف کێنێدی جونیەر، Chase Oliver |
ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٢٤ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (بە ئینگلیزی: 2024 United States presidential election) ٦٠ەمین ھەڵبژاردنی چوار ساڵەی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو، کە لە ڕۆژی سێشەممەی ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ بەڕێوە چوو. لە ھەر ھەڵبژاردنێکدا دەنگدەرانی ھەر ویلایەتێک و بەشی کۆڵۆمبیا کۆمەڵێک ھەڵبژێری کۆلێژ لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ھەڵدەبژێرن، کە دواتر سەرۆک کۆمار و جێگری سەرۆک کۆمار بۆ ماوەی چوار ساڵ ھەڵدەبژێردرێت.[١][٢] دۆناڵد ترامپ نوێنەری کۆمارییەکان و کامڵا ھاریس نوێنەری دیموکراتەکان لە ئەم ھەڵبژاردنەیە، ئەمەش لە کاتێکدایە جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا و نوێنەری پێشتری دیموکراتەکان لە بەشداریکردنەوەی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کشایەوە.[٣] لە ئەنجامدا دۆناڵد ترامپ بووە براوەی ٦٠ەمین ھەڵبژاردنی ویلایەتە یەکگرتووەکان و لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا، وەک ٤٧ەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەستبەکار بوو.
سەرچاوەکان
- ^ «A simple guide to the US 2024 presidential election». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Voting and elections | USAGov». www.usa.gov (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Shear، Michael D. (٢١ی تەممووزی ٢٠٢٤). «Live Updates: Biden Drops Out of Presidential Race, Endorses Harris». The New York Times. ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.