ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تاجیکستان
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تاجیکستان | |
---|---|
بە تاجیکی: Дастаи миллии футболи Тоҷикистон | |
وڵاتی وەرزش | تاجیکستان |
ناسناو | Шерҳои форсй |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | تاجیکستان |
ڕاهێنەر | Gela Shekiladze |
کاپتن | Nuriddin Davronov |
یاریگا | Pamir Stadium |
خاوەن | Tajikistan Football Federation |
وێبگە | http://fft.tj/ |
کۆدی وڵات لە فیفا | TJK |
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تاجیکستان (بە تاجیکی: Тими миллии футболи Тоҷикистон) نوێنەرایەتیی تاجیکستان لە یارییەکانی تۆپی پێی نێونەتەوەیی دەکات و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی تاجیکستانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.[١][٢] دوای جیابوونەوە و سەربەخۆبوونی کۆمارەکانی یەکێتیی سۆڤیەت، ھەڵبژاردەی تاجیکستان یەکەم یاریی خۆی بەرامبەر ئۆزبەکستان لە ١٧ی حوزەیرانی ١٩٩٢ ئەنجامدا و ساڵی ١٩٩٤ لە فیفا وەرگیرا.[٣][٤] یەکەم پێشبڕکێی فەرمی کە ھەلبژاردەکە بەشداریی کرد، پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ١٩٩٦ بوو، کاتێک لە کۆمەڵەی ھەشتەمی سێ تیپیدا لەگەڵ ئۆزبەکستان و بەحرەین پلەی یەکەمی بەدەستھێنا. دواتر بەحرەین کشایەوە و تەنیا تاجکیستان و ئۆزبەکستان مانەوە کە دوو یارییان بەرامبەر یەکتری ئەنجامدا، لە یاری یەکەمدا تاجیکستان بە ئەنجامی ٤–٠ یارییەکەی بردەوە، بەڵام لە یاری دووەمدا لە دەرەوەی یاریگاکەی دوای کاتی زۆرکراو بە ئەنجامی ٠–٥ یارییەکەی دۆڕاند. تاجیکستان ھەتا جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ نەچوو بۆ ڕکابەرییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی، بەڵام لە پاڵاوتنەکانی ١٩٩٨دا چوار سەرکەوتنی لە قۆناغی سەرەتاییی کۆمەڵەکان تۆمار کرد و تەنیا بە چین دۆڕا کە ئەمەش وای کرد لە پلەی دووەمدا لە دەرەوەی پێشبڕکێکەدا بێت.[٣] ھەڵبژاردەکە ھەرگیز نەیتوانیوە بەشداری لە جامی جیھانیی فیفادا بکات.
ڕێزلێنان
کۆنتینێنتاڵ
- جامی چالێنجەکەی ئەی ئێف سی
- پاڵەوانان (١): ٢٠٠٦
- پلەی دووەم (١): ٢٠٠٨
- پلەی سێیەم (١): ٢٠١٠
بانگھێشتنامە
- جامی شا
- پاڵەوانان (١): ٢٠٢٢
- پاڵەوانێتی مێردێکا
- پاڵەوانان (١): ٢٠٢٣
- جامی ئیکۆ
- پلەی سێیەم (١): ١٩٩٣
- جامی بانگەباندو
- پلەی دووەم (١): ٢٠١٨
- جامی ئینتەرکیشوەری پاڵەوان
- پلەی دووەم (١): ٢٠١٩
سەرچاوەکان
- ^ «Tajikistan - Club profile». www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Tajikistan - Tajikistan - Results, fixtures, squad, statistics, photos, videos and news - Soccerway». int.soccerway.com. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Member Association - Tajikistan». FIFA.com. FIFA. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تەممووزی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Tajikistan national team». www.international-football.net. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
- تاجیکستان لە AFC
- تاجیکستان لە فیفا
- پڕۆفایلی تاجیکستان لە ھەواڵی تۆپی پێی ئوکراینا ١٦ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (ئوکراینی)
- ماڵپەڕی فەرمی تۆپی پێی تاجیکستان (ئوکراینی)