یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤
یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤ | |
---|---|
بەشێکە لە | 1994 FIFA World Cup knockout stage |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
جێ | Rose Bowl |
بەشێک لە زنجیرەی | جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤ |
پاشکۆی | یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠ |
لەدوای ئەو | یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ |
کاتی ڕوودان | ١٧ی تەممووزی ١٩٩٤ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٧ی تەممووزی ١٩٩٤ |
ڕێکخەر | فیفا |
یانە بەشداربووەکان | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا |
براوە | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل |
ناوبژیوان | Sándor Puhl، Venancio Zárate، Mohammad Fanaei، Francisco Oscar Lamolina |
یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤ کۆتا یاری جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤ بوو کە لە نێوان بەڕازیل و ئیتاڵیایە لە یاریگای ڕۆز بۆول لە شاری پاسادینا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ١٧ی تەممووزی ١٩٩٤ بەڕێوەچوو.[١] بەڕازیل بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی ٣–٢ لە ئیتاڵیای بردەوە و چوارەم نازناوی جامی جیھانیی بەدەستھێنا کاتێک یارییەکە دوای کاتی زیادکراو بە ئەنجامی ٠–٠کۆتایی ھات.[٢]
ئەوە یەکەم و تا ئێستاش تاکە یاری کۆتایی جامی جیھانییە کە لە کاتی ئاسایی و زیادکراودا بێ گۆڵ بوو و بە لێدانی سزا یەکلایی بووەوە. ڕۆبێرتۆ باجیۆی لێدانە سزاکەی بۆ ئیتاڵیا لەدەست دا.[٣] بەرازیل پێشتر لە یاری کۆتایی ساڵی ١٩٧٠ لە ئیتاڵیا بردبووەوە و یاریی کۆتایی ساڵی ١٩٩٤ بووە دووەم یاریی کە ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە، دوای ئەوەی ئەرژەنتین و ئەڵمانیا لە ساڵانی ١٩٨٦ و ١٩٩٠ ڕووبەڕووی یەکتر بووبوونەوە.[٤] ئەمە دوایین یاری کۆتایی جامی جیھانیی بوو کە لە ڕۆژێکدا ئەنجامدرا. لە یاریی کۆتاییی ساڵی ١٩٩٤دا زیاتر لە ٩٤ ھەزار کەس ئامادەبوون .
سەرچاوەکان
- ^ Tempest, Rone (June 30, 1992). "Rose Bowl Gets Final of World Cup". Los Angeles Times. Archived from the original on April 2, 2015. Retrieved March 8, 2019.(خۆتۆمارکردن پێویستە)
- ^ "1994 FIFA World Cup Final Details". Planet World Cup. Archived from the original on June 22, 2004. Retrieved October 11, 2012.
- ^ "Divine by moniker, divine by magic".
- ^ "The Story of the 1994 World Cup". BBC Sport. Archived from the original on May 30, 2010. Retrieved October 11, 2012.
- دەروازەی بەڕازیل
- دەروازەی ئیتالیا
- دەروازەی تۆپی پێ