یوو ئێس بی فلاش درایڤ
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/f4/Kingston_Technology_USB_flash_drives._USB_3.0.jpg/170px-Kingston_Technology_USB_flash_drives._USB_3.0.jpg)
یو ئێس بی فلاش درایڤ (بە ئینگلیزی: USB Flash Drive) زیاتر بە فلاش و فلاش درایو ناسراوە و ناوی تری ھەیە وەک پێن درایڤ یان یو ئێس بی ستیک یان تەمب درایڤ،[١] ئامێرێکی ھەڵگرتنی زانیارییە و پێکدێت لە بیرگە و لەگەڵ دەرچە و ڕوو کارێکی یو ئێس بی، فلاش درایڤەکان بە ئاسانی دەنوسرێن و و دەسڕدرێنەوە واتا دەتوانرێ بنوسرێ/دەتوانرێ لاببرێ و بێجگەلەوەش دەتوانرێ دووبارە بنوسرێتەوە، فلاش درایڤەکان بە بچووکی قەبارە و کەمی کێش ناسراون کە کێشەکانیان لە ٣٠گم کەمترە و توانای ھەڵگرتنی یو ئێس بی فلاش درایڤەکان لە ٢گێگابایتەوە دەست پێ دەکات بۆ ٥١٢گێگابایت و لە ئێستا و بەو دواییانە فلاش درایڤەکان لە ١تێرابایت بۆ ٢تێرابایت ھەڵدەگرن، بۆ یەکەم جار لەدوای ساڵانی ٢٠٠٠ پێشکەش کران و فلاش درایڤەکان ڕێگە بە ١٠٠٬٠٠٠ خولی نووسین و سڕینەوە دەدەن و توانای مانەوەیان ١٠ ساڵ بۆ ١٠٠ ساڵە بەپێی جۆری فلاش.[٢][٣][٤]
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/0c/USB_Flash_Drive_-_Verbatim_Thumb_Drive_%2849165128612%29.jpg/214px-USB_Flash_Drive_-_Verbatim_Thumb_Drive_%2849165128612%29.jpg)
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/89/DVD%2C_USB_flash_drive_and_external_hard_drive.jpg/220px-DVD%2C_USB_flash_drive_and_external_hard_drive.jpg)
یو ئێس بی فلاش درایڤ بۆ ھەڵگرتنی داتا و زانیاری و گواستنەوەی فایلە لە کۆمپیوتەر، بەراوردکردن لە نێوان فلاش درایڤ و فلۆپی دیسک یان سی دی و دی ڤی دی، فلاش درایڤ خێراتر و توانای زیاتریان ھەیە لە ھەڵگرتن و کەمی کێش و قەبارە و کەمی بەشە جووڵاوەکانی، و فلاش درایڤ زیاتر بەرکارتر و کرداریی ترە، و بێجگەلەوە بەھۆی پیس بوون و خراپبوونی ڕووکارەکانیان لەکارناکەون بە پێچەوانەی سی دی و دی ڤی دی، بەڵام فلاشەکان بەھۆی نەبوونی وزەی کارەبا یان دزەپێکردن و ڤایرۆس دەبێتە ھۆی ئەوەی کە نەگونجێت بۆ ھەڵگرتن و داکردنی زانیارییەکان بۆ ماوەیەکی زۆرتر.[٤][٥]
تا ساڵی ٢٠٠٥ کۆمپیوتەرەکانی سەرمێز (دێسکتۆپ) و لاپتۆپ جگەلەوەی دەرچەی یو ئێس بی دادەنرا دەرچەی فلۆپی دیسک و سی دی درایڤ دادەنرا، بەڵام بەھۆی بەربڵاوی فلاش درایڤەکان دەرچەکانی فلۆپی دیسک کەمتر دابین کران و لەدوای ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٥ دی ڤی دی درایڤ و سی دی درایڤ کەمتر بەرھەمھێنران و لە کۆمپیوتەرەکان نەھێڵدران، واتا بەگشتی یو ئێس بی فلاش درایڤ جێگەی سی دی و دی ڤی دی و فلۆپی دیسک و فۆنۆگراف و تەنانەت کاسێتەکانیش دەگرێتەوە، فلاش درایڤەکان پشتگیری دەکرێن لەلایەن سیستەمە بەکارخستنەکانی وەک ویندۆز، لینوکس، ماک و فلاش درایڤەکان قەبارەی زۆرتر دەگرن و لەلایەن چەندین سیستەم و ئامێری تر دەخوێنرێتەوە وەک دی ڤی دی خوێنەر و تۆمارکەری ڤیدیۆ کاسێت و ھەموو جۆرەکانی پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس[٦] و سیستەمەکانی ئۆتۆمبێل و تەنانەت تەلەڤیزیۆنەکانیش و کامێرا و بڵندگۆکان و ئامێرەکانی بلوتوز.[٧][٨]
سەرچاوەکان
- ^ «Definition of THUMB DRIVE». www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «The largest flash drives currently available». Digital Trends (بە ئینگلیزی). ٨ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ updated، Desire AthowContributions from Steve Clark last (٨ی شوباتی ٢٠٢٢). «Best USB flash drive of 2024». TechRadar (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «What is USB flash drive? | Definition from TechTarget». Search Storage (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Understanding Life Expectancy of Flash Storage for LabVIEW Real-Time Systems». www.ni.com (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Xbox Support». support.xbox.com. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ https://pcbuilds.quora.com/Are-there-any-devices-that-can-read-files-on-USB-drives-micro-SD-etc-One-that-is-not-a-laptop-or-a-PC-A-device-that.
{cite web}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «USB flash drives: sales volume in Germany 2023». Statista (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی زانستی کۆمپیوتەر
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی مالیزیا
- دەروازەی دەیەی ١٩٩٠
- دەروازەی ئیسرائیل
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠