جوولەکایەتی
جوولەکایەتی | |
---|---|
لقی | monotheistic religion، ئایینە ئیبراھیمییەکان |
دامەزران | ٥. century BCE |
ناو بە زمانی فەرمی | יַהֲדוּת |
نەژاد | جوو، Samaritan |
ناونراوە لەدوای | Judah/Judaea |
دامەزرێنەر | ئیبراھیم |
جێ | worldwide |
شوێنی دامەزران | مێزۆپۆتامیا |
Foundational text | تەورات، کتێبی پیرۆزی عیبری، تەلموود |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | Jewish studies، sociology of Jewry |
ناوچە | worldwide |
جێبەجێکار | Jewish leadership، ڕابی، Dayan |
Represented by | Jewish religious community |
بەستەری "ستاک ئێکسچەینج" | https://judaism.stackexchange.com |
پێڕست | list of Jewish communities by country |
جوولەکایەتی یان جوویەتی (بە ئینگلیزی: Judaism، بە عەرەبی: الیهودیة)، لە وشەی Iudaismusی لاتینییەوە، کە داتاشراوە لە وشەی Ioudaïsmosی گریکییەوە، دواجار لە وشەی (יהודה-یەھوداھ)ی عیبرییەوە "یەھوودا")، ئایین، فەلسەفە و ڕێگای ژیانی جوولەکەکانە. وەک لە پەرتووکی پیرۆزی عیبری (ھەروەھا ناویش دەبرێت بە تەناخ) سەرچاوەی گرتووە و دەقەکانی تری دوایی وەکو تەلموود ڕوونی دەکەنەوە، جوولەکایەتی لەلای پیاوانی ئایینی پێناسە دەکرێت بە پەیوەندییەکی پشتاوپشتی لەنێوان خودا و نەوەکانی ئیسرائیلدا. جوولەکایەتیی ڕەبانییەت پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە خودا فەرمایشتەکانی خۆی بە مووسا لەسەر چیای سینای بەھەردوو ڕێگەی تەوراتی نووسراو تەوراتی زارەکی ڕاگەیاندووە.[١] ئەم جەختکارییە بەدرێژایی مێژوو لەلایەن قەڕاییتەکان و کێبڕکێ کراوە، ئەویش جووڵەیەک بوو کە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دەرکەوت، کە لەئێستادا ھەزاران شوێنکەوتوویان ھەیە، پێشیان وایە کە تەنیا تەوراتی نووسراو دروستە.
مێژووی جوولەکایەتی
سەردەمی مووسا
بەنی ئیسرائیل لە سەردەمی مووسادا لە میسر ڕزگار دەکرێن.[٢] دەگەنە بیابانی سینا [٣] و تا کۆتایی ژیانی مووسا لەوێ سەرگەردان دەبن.
سەردەمی داوود و سولەیمان
لە سەردەمی پێغەمبەرایەتی داووددا جوولەکەکان خاوەن دەوڵەت و پاشایەتییەکی سەربەخۆ دەبن. دوای داوود سولەیمانی کوڕی کوڕی دەبێتە پێغەمبەر و پاشا. لەم کاتەدا ھەیکەلی سولەیمان دادەمەزرێت.
سەرچاوەکان
- ^ ماڵپەری torah.org
- ^ پەرتووکی پیرۆز «دەرچوون» بەشی ٣ ئایەتی ١٣
- ^ پەرتووکی پیرۆز «دەرچوون» بەشی ١٩ ئایەتی ١