ئەکادیمیای کوردی

ئەکادیمیای کوردی
Akademiya Kurdî
ئاکادمی کوردی
دامەزران١٩٧١
٢٠٠٧ (کردنەوە)
شوێن
سەرۆک
حەمەسەعید حەسەن
جێگری سەرۆک
كاروان عمر قادر
وێبگەماڵپەڕی ئەکادیمیای کوردی
پێشووتر ناسرابوو بە
کۆڕی زانیاریی کورد (١٩٧١–١٩٧٨)
کۆڕی زانیاریی کوردستان

ئەکادیمیای کوردی (لە سەرەتاوە ناوی کۆڕی زانیاریی کورد و دواتریش کۆڕی زانیاریی کوردستان بووە) کۆڕێکە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دایمەزراندووە و بەپێی یاساکەی چاوگێکی باڵایە لە ھەموو شتێک کە پەیوەندی بە زمانی کوردی و شێوەزارەکانی و پاراستن و دەوڵەمەندکردنییەوە ھەبێت. ئەکادیمیای کوردی مەبەستی خۆی لە چالاکی گەیشتن بە زمانێکی یەکگرتووی فەرمیی کوردی ڕاگەیاندووە. بارەگای ئەکادیمیای کوردی لە شاری ھەولێرە.[١]

حەمەسەعید حەسەن سەرۆکی ئێستای ئەکادیمیای کوردی یە.[٢]

مێژوو

تەلاری ئەکادیمیای کوردی.
تەلاری ئەکادیمیای کوردی لە تەنیشتەوە.

ئەکادیمیای کوردی درێژە پێدراوی کۆڕی زانیاری کوردە، کە لە بەغدا لە ساڵانی ١٩٧١ ھەتا ١٩٧٨ چالاک بوو. پاش دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتی ناوخۆیی کوردی لە باشووری کوردستان، کۆڕی زانیاری کورد زیندوو کرایەوە و بەپێی قانوونی ژمارە ١٢ی ساڵی ١٩٩٧ ئەو دەزگا زانستییە بە ناوی کۆڕی زانیاری کوردستان دامەزرایەوە. کۆڕی زانیاری کوردستان لە ساڵەکانی ١٩٩٨ تا کۆتایی ٢٠٠٠ لە قۆناغی ڕێکخستنەوەدا بوو، دواتر بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە ٩٥ لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ەوە، شەفیق قەزاز وەک سەرۆکی کۆڕی زانیاریی کوردستان (بە وەکالەت) دەستنیشان کرا. لە دوای بڕیاری یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٧ دا، داوا لە شەفیق قەزاز و کەمال فوئاد کرا کە خەریکی دامەزراندنەوەی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری کوردستان بن. ھەر لەو ماوەدا قانوونی کۆڕی زانیاری کوردستان ھەموار کرا و ناوەکەی کرا بە ئەکادیمیای کوردی.[١]

پێکھاتەی ئەکادیمیا

ئەکادیمیای کوردی پێکھاتەوە لە ١٥ ئەندامی کارا و ١١ ئەندامی شکۆمەند (فەخری) و ١٥ ئەندامی یاریدەدەر.

خولی یەکەم

خولی یەکەمی ئەکادیمیا کە لە ٢٢ی ئابی ٢٠٠٧ ھەتا ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١١ بەردەوام بوو، ئەنجومەنی ئەکادیمیا بەم شێوەی خوارەوە بوو.[١]

ژمارە ناو جێگا
١ شەفیق قەزاز سەرۆک
٢ ڕەشید فندی ج. سەرۆک
٣ ئازاد ئەحمەد سکرتێر
٤ نەجاتی عەبدوڵڵا ئەندامی تەرخانکراو
٥ کەمال مەزھەر ئەندام
٦ عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ ئەندام
٧ نووری تاڵەبانی ئەندام
٨ عەبدولفەتتاح عەلی ئەندام
٩ موحسین محەممەد حوسێن ئەندام
١٠ جەمال عەبدول ئەندام
١١ جەبار قادر ئەندام
١٢ وریا عومەر ئەمین ئەندام
١٣ موئەیەد تەیب ئەندام
١٤ محەممەدی مەلا کەریم ئەندام
١٥ محەممەد عەلی قەرەداغی ئەندام


خولی دووھەم

خولی دووھەمی ئەکادیمیا کە لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١١ ھەتا ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٥ بەردەوام بوو، ئەنجومەنی ئەکادیمیا بەم شێوەی خوارەوە بوو.[١]

ژمارە ناو جێگا
١ نووری تاڵەبانی سەرۆک
٢ ئازاد ئەحمەد ج. سەرۆک
٣ نەجاتی عەبدوڵڵا سکرتێر
٤ کەمال مەزھەر ئەندامی کارا
٥ عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ ئەندامی کارا
٦ شەفیق قەزاز ئەندامی کارا
٧ عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی ئەندامی کارا
٨ موحسین محەممەد حوسێن ئەندامی کارا
٩ جەمال عەبدول ئەندامی کارا
١٠ جەبار قادر ئەندامی کارا
١١ وریا عومەر ئەمین ئەندامی کارا
١٢ محەممەد عەلی قەرەداغی ئەندامی کارا
١٣ فارووق عومەر سدیق ئەندامی کارا
١٤ عەبدولڕەحمان مزووری ئەندامی کارا


خولی سێھەم

ئەندامانی خولی سێیەمی ئەکادیمیا، لە ڕۆژی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە ھەڵبژاردنێکی نھێنیدا بەمشێوەیە ھەڵبژێردران.[١]

ژمارە ناو جێگا
١ عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی سەرۆک
٢ نەجاتی عەبدوڵڵا جێگری سەرۆک
٣ عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ ئەندامی کارا
٤ موحسین محەممەد حوسێن ئەندامی کارا
٥ جەمال عەبدول ئەندامی کارا
٦ وریا عومەر ئەمین ئەندامی کارا
٧ محەممەد عەلی قەرەداغی ئەندامی کارا
٨ فارووق عومەر سدیق ئەندامی کارا
٩ عەبدولڕەحمان مزووری ئەندامی کارا


خولی چوارەم

خولی پێنجەم

ئەندامانی خولی پێنجەمی ئەکادیمیا، لە ڕۆژی ١٣ی مایسی ٢٠٢٤ لە ھەڵبژاردنێکی نھێنیدا بەمشێوەیە ھەڵبژێردران:

ژمارە ناو جێگا
١ حەمەسەعید حەسەن سەرۆک
٢ د. کاروان عومەر ئەحمەد ج. سەرۆک
٣ د. لەزگین عەبدولڕەحمان ئەحمەد سکرتێر
٤ حەمەزیاد مەولوود ئەحمەد ئەندامی تەرخانکراو
٥ موئەیەد تەییب ئەندامی تەرخانکراو
٦ ئەحمەد قەڕەنی (ئەحمەد محەممەد مام عوسمان) ئەندامی کارا
٧ تەحسین ئیبراھیم دۆسکی ئەندامی کارا
٨ د. قەیس کاکل تۆفیق ئەندامی کارا
٩ د. عەبدولواحید ئیدریس شەریف ئەندامی کارا
١٠ د. موحسین ئەحمەد عومەر ئەندامی کارا
١١ د. پەخشان فەھمی فەرحۆ ئەندامی کارا

لیژنەکانی ئەکادیمیا

بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامە و کارە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، ئەنجومەنی ئەکادیمیا چەند لیژنەیەکی تایبەتی دروست کردووە لە کەسانی پسپۆر و شارەزا لە ھەموو شێوەزارە جیاوازەکانی زمانی کوردی، کە دەبێ ئەندامێکی کارای ئەکادیمیا سەرپەرشتی ئەم لیژنانە بکات:

  1. لیژنەی فەرھەنگ و زاراوە: یەکێکە لە لیژنە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، کاری سەرەکی تایبەتە بە دەرکردن و ئامادەکردنی فەرھەنگی تایبەت لە بواری شێوەزارە جیاوازاەکانی زمانی کوردی، تا ئێستا جگە لە بڵاوکردنەوەی دەیان فەرھەنگی تایبەتمەندی دوو زمانە و سێزمانە لە ھەموو بوارە جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی، دوو فەرھەنگی (کرمانجی سەروو کرمانجی خواروو) و فەرھەنگی (ھەورامی سۆرانی) بڵاو کراونەتەوە. یەکێک لە کارەکانی ئەو لیژنەیە دۆزینەوە و داھێنانی زاراوەگەلی ڕەسەنی کوردییە لە ھەموو بوارە جیاجیایەکاندا.
  2. لیژنەی گۆڤار: تایبەتە بە دەرکردنی گۆڤارێکی وەرزی زانستیی ئەکادیمی کە تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤، ٥٨ ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە.
  3. لیژنەی ئەدەب: تایبەتە بە ساخکردنەوە و ئامادەکردنی بەرھەمی ئەدەبی و مێژوویی کۆن و ئێستای کوردی.
  4. لیژنەی زمان: تایبەتە بە لێکۆڵینەوە تایبەت بە کێشەکانی زمانی کوردی بە ھەموو شێوەزارەکانییەوە.
  5. لیژنەی دەستنووس و بەڵگەنامە: تایبەتە بە کۆکردنەوەی دەستنووسە کوردییەکان و ئەو بەڵگەنامانەی تایبەتن بە کورد و کوردستان.

پرۆژەی ئینسایکڵۆپیدیای کوردستان

یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی ئەکادیمیای کوردی پرۆژەی ئینسایکڵۆپیدیای کوردستانە، کە ھەموو زانیارییەک لەبارەی کورد و کوردستانەوە دەگرێتە خۆ. ئەم بەرھەمە زانستییە پێشبینی دەکرێت لە دە بەرگدا بێت و زیاتر لە پێنج ھەزار لاپەڕە بگرێتەوە.

سەرچاوەکان

  1. ^ ئ ا ب پ ت ئەکادیمیای کوردی: دەربارەی ئەکادیمیا؛ سەردان لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.
  2. ^ «دەستەی نوێی سەرۆكایەتیی ئەكادیمیای كوردی هەڵبژێردرا». حکومەتی هەرێمی كوردستان (بە ئینگلیزی). لە 2024-09-05 ھێنراوە.