کوردیی باکووری

کوردیی باکووری
کورمانجی، کرمانجی
قسەی پێدەکرێ لە کوردستان
 تورکیا
 عێراق
 ئێران
 سووریا
 ئەرمەنستان
ناوچەڕۆژھەڵاتی ناوین
ژمارەی ئاخێوەران٢٥ ملیۆن  (ڕێکەوت نەدراوە)
بنەماڵەی زمان
ھیندوئەورووپایی
  • ھیندوئێرانی
    • ئێرانی
      • ئێرانیی ڕۆژاوا
        • ئێرانیی باکووری ڕۆژاوا
کۆدەکانی زمان
ISO 639-3kmr
زاراوەکانی کوردی

██ کورمانجی ██ سۆرانی ██ خوارین و گۆرانی ██ زازاکی ██ تێکڵاو

کوردیی باکووری یان کورمانجی یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە.[١] کورمانجی زۆرترین ئاخێوەری ھەیە لەناو ھەموو زارە کوردییەکان، لە ھەر چوار پارچەی کوردستان قسەی پێ دەکرێت، بە تایبەتی لە باکور و ڕۆژاوای کوردستان.

قسەکەرانی کورمانجی لە کوردستان

باکوور

زۆربەی کوردانی باکووری کوردستان بە کورمانجی دەدوێن. بە زۆری لە ناوچەی ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات و ناوچەی ئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات نیشتەجێن و ئەوانی دیکەش لە ناوچەکانی تری تورکیا.

ڕۆژاوا

ھەموو کوردانی ڕۆژاوای کوردستان کە لە باکوور، باکووری ڕۆژھەڵات و ڕۆژھەڵاتی سووریا نیشتەجێن بە کورمانجی دەدوێن.

باشوور

لە باشووری کوردستان لە زۆر شوێن قسەی پێ دەکرێت، بەڵام بە تایبەتی لە پارێزگاکانی ھەولێر، دھۆک و نەینەوا قسەی پێ دەکرێت.[٢]

ڕۆژھەڵات

لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە شارەکانی ورمێ، سلیڤانا، سێرۆ، ماکۆ، سەڵماس، بوژنۆرد، قۆچان و شارەکانی دیکەی پارێزگاکانی ورمێ و خۆراسانی باکوور و ھەندێکیش لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

  1. ^ زاراوەکانی زمانی کوردی - ئاکادمیی زمانی کوردی
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 12ی Decemberی 2019. Retrieved 12ی Decemberی 2019. {cite web}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان