بەختیاری
|
بەختیاری یەکێک لە خێڵەکانی نەتەوەی کوردە کە لە شارەکانی ورووگەڕ، ئەھواز، ئەسفەھان، شاری کورد، یاسووج و چەند شارێکی تر دەژین. بە زاری بەختیاری دەئاخێڤێنن و سەر بە ئایینی ئیسلامی شیعەن.
بە کورد زانینی بەختیارییەکان
ڕۆژھەڵاتناسی بەناوبانگ لورد کرزن بەختیاریەکانی بە یەکێک لە خێڵەکانی نەتەوەی کورد ناو بردووە و کورد بوونی ئەوانی پشتڕاست کردوەتەوە.[١] دکتۆر فریچ لە کتێبی کورد-لوڕ، بەختیاریەکانی بە کورد زانیوە.[٢] شرەفخانی بدەلیسی لە کتێبی شەرەفنامە لە خێڵی بەختیاری وەکوو کورد ناو بردووە.[٣] عەلی ئەکبەر دێھخودا لە کتێبی لۆغەتنامەی دێھخودا بۆ بەختیاری ئاماژەی داوە کە یەکێکە لە خێڵە کوردییەکان.[٤] لە ھەموو کتێبە مێژووییەکاندا کە بەھێزترینیان مێژووی لوڕ و بەختیاریناسی جیھانە، کتێبی ڕۆشنبیری بەختیاری سەردار ئەسعەد بەختیارییە. ئەو لوڕ و بەختیاری بە کورد حیساب کردووە و دەڵێت من کورد بەختیاریم. سەردار ئەسعەد بەختیاری، لە کتێبی (خلاصە الاعصار فی تاریخ البختیار) لە بەندی حەوتەمی کتێبەکەدا کە نووسیویەتی کە لوڕەکان و بەختیارییەکان لە لقەکانی ئەکرادن، وشەی ئەکراد لە بەرەی عەرەبیدا بەکار ھاتووە، سەردار ئەسعەد دەڵێت ھەموو لوڕەکان و بەختیارییەکان کوردن.[٥] حەمدوڵڵای مستەوفی لە کتێبی مێژووی بژاردە، کورد بوونی بەختیاری پەسند کردووە[٦] و ھەروەھا ئایەتوڵڵا مەردۆخ کوردستانی لە کتێبی مێژووی مەردۆخدا بۆ بەختیاریەکان نووسیوە بەشێک لە نەتەوی کوردن.[٧][٨]
سەرچاوەکان
- ^ زەکی، محەممەد ئەمین (۱۹۹۸). کورد و کوردستان. تەورێز: ئایدین. لاپەڕە ٢٩،٣١.
{cite book}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ فریج، دوکتور. کورد لۆڕ.
- ^ بەدلیسی، شەرەفخان (۱۹۹۴). مێژووی ماڵەمیرانی کوردستان. تاران: حەدیس. لاپەڕە ٢٣، ٢٤.
{cite book}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ دێھخوا، عەلی ئەکبەر. ھەنبانە بۆرینەی فارسی.
- ^ خلاصە الاعصار فی تاریخ البختیار، فصل ھفتم.
- ^ مستەوفی، حەمدوڵڵا. مێژووی بژاردە.
{cite book}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ مەردۆخ، شێخ محەممەد (۲۰۰۰). کوردستان. تاران: کا ڕەنگ. لاپەڕە ٩٢. ژپنک ٩٦٤-٦٧٣٠-٠٨-٦.
- ^ «ماڵپەڕی چاندیی لوڕڤیر». lorveir.blogfa.com. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.