لەک

لەک
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
١,٥٠٠,٠٠٠
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
زمانەکان
کوردیی لەکی
ئایین
ئیسلامی شیعە، یارسان
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
کوردەکانی دیکە (کوردی باشوور، گۆران، کورمانج، سۆران، زازالوڕ

لەک[١][٢] گەلێکی[٣] کوردییە[٤][٥] کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە پارێزگاکانی کرماشان، لوڕستان، ئیلام، ھەمەدان دەژێت. زمانی زگماکیی لەکەکان زاراوەی لەکیە کە بەشێک لە زمانی کوردی دێت بە ئەژمار.[٦][٧][٨] لە ڕووی ئایینەوە لەکەکان سەر بە ئایینی ئیسلامن و زۆرینەیان شیعەن و کەمێک لە لەکەکان سەر بە ئایینی یارسانن. جەماوەری لەکەکان نزیک ١/٥ ھەتا ٢ ملیۆن کەس ھەزیر دەکرێت. لەک یەکێکە لەگەورەترین گەلانی کوردستانە کە میرنشینی ئەردەڵان و ھەرێمی لوڕستانیان پێکھێناوە و ھەروەھا بەسەرکردایەتی کەریم خانی زەند توانیان نیو سەدە فەرمانرەوایەتی ئێران بکەن.

ھەروەھا تیرەیەک لە کوردەکان بە ناوی لەک لە باشووری کوردستان لە پارێزگاکانی ھەولێر، کەرکووک و ھەندێک ناوچە لە سلێمانی دەژین کە بە زمانی کوردیی سۆرانی قسە دەکەن و سەر بە ئایینی ئیسلامی سوننەن و ھۆزەکانی وەکوو زەند، ھەمەوەند، سیان، نانەکەلی، رۆژبەیانی و شێخ بزەینی لە خۆ دەگرێت. جگە لەمە، لە ئەدەنەی تورکیایش ھۆزی شێخ بزەینی دەژێت کە ناوی لەکی لە سەرە[ژێدەر پێویستە].

ئایین

زۆربەی لەکەکان سەر بە ئایینی ئیسلامی شیعەن و بەشێکی کەمتریشیان سەر بە ئایینی یارسانن.

زمان

زمانی لەکەکان کە زاراوەی لەکی پێ دەگوترێت، بەشێکە لە زمانی کوردی. ئەم زمانە زۆر بە زاراوەکانی کوردیی زەنگنەیی و کوردیی سنجاوی نزیکە و ھەروەھا نزیکایەتیی زۆریشی لەگەڵ کوردیی باشووریی و کوردیی گۆرانیی ھەیە.

مێژوو

ھەموو شارە لەکنشینەکان تا ساڵی ١٩٦٨ی زایینی سەر بە پارێزگای کرماشان بوون. لەو ساڵەدا دەوڵەتی ئەوکاتی ئێران ئەم ناوچانەی لە کرماشان دابڕی و خستیانە سەری فەرمانداریی تایبەتی لوڕستان کە لەو کاتە بەشێگ لە پارێزگای خووزستان بوو.[٩] ئەم ناوچانە لە ساڵی ١٩٧٣ی زایینیدا، بوون بە پارێزگایەکی نوێ بە ناوی پارێزگای لوڕستان،[١٠] بەڵام ناوچە لەکنشینەکانی ھەرسین، جەلاڵەوەند و سەرفیرووزاوا ھێشتا بەشێک لە پارێزگای کرماشان ماونەتەوە و ھەروەھا بەشێکی بەرچاو لە لەکەکان لە شارەکانی وەکوو کرماشان، کەنگەوەر و سەحنە نیشتەجی بوونەتەوە.

ھۆزەکانی لەک

لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان

  • کاکاوەن
  • حەسەنوەن
  • بەیرانوەن
  • یووسفوەن
  • ئیتیوەن
  • گەڕاوەن
  • شایوەن
  • بیجەنوەن
  • ئووزمانەن
  • جەڵاڵوەن
  • زەند
  • باڵەوەند
  • جەیلەوەن(جەلیلوەن)

سەرچاوەکان

  1. ^ «"بێڕێزیكردن بە كوردانی لەک" كاردانەوەی تووندی لێكەوتەوە». Rûdaw (بە کوردی). ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ «Radyoya Lekî li Kirmaşanê; Îran li çi digere?». Rûdaw (بە کوردی). ٩ی ئابی ٢٠١٨. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ Hamzeh'ee، M. Reza (2015). «Lak Tribe». Iranica Online. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. ^ Hamzehʼee، M. Reza (١٩٩٠). The Yaresan: A Sociological, Historical and Religio-historical Study of a Kurdish Community. لاپەڕە ٦٤. ژپنک ٩٧٨٣٩٢٢٩٦٨٨٣٢.
  5. ^ Minorsky، Vladimir (2012). «Lak». BRILL. Encyclopaedia of Islam, Second Edition. doi:١٠.١١٦٣/١٥٧٣-٣٩١٢_islam_COM_٠٥٦٢. ژپنک ٩٧٨٩٠٠٤١٦١٢١٤.
  6. ^ Hamzeh'ee، M. Reza (2015). «Lak Tribe». Iranica Online. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  7. ^ «Laki». Ethnologue.
  8. ^ Anonby، Erik John (٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٣). «Update on Luri: How many languages?» (PDF). Journal of the Royal Asiatic Society of Great Britain & Ireland. ١٣ (2): ١٧١–١٩٧. doi:١٠.١٠١٧/S١٣٥٦١٨٦٣٠٣٠٠٣٠٦٧. S2CID ١٦٢٢٩٣٨٩٥. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە. {cite journal}: نرخی |s2cid= بپشکنە (یارمەتی)
  9. ^ ڕۆژنامەی ھەمشەھریی پارێزگاکان: پارێزگاکانی ئێران لە کەی بوون بە پارێزگا؟ (فارسی)، نووسراوی ٥ی گەلاوێژی ٢٠١٤؛ ١٨ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٨.
  10. ^ پێگەی ھەواڵی یافتە: پارێزگادارانی لوڕستان (لە سەرەتاوە تاکۆ ئێستاکە)، نووسراوی ٦ی گەلاوێژی ٢٠١٦؛ ١١ی نیسانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٨.