تەواوکاریی گاوسی
تەواوکاریی گاوسی بە تەواوکاریی لە حاڵەتێکی تایبەتی فانکشنی گاوسی ، لەسەر تەوەری ژمارە ڕاستەقینەکان دەوترێت. ناوی ئەم تەواوکارییە لە ناوی ماتماتیکزانی ئەڵمانی، کارڵ فریدریش گاوسەوە، وەرگیراوە و لە تەواوکارییە گرینگ و سەرنجڕاکێشەکانی ماتماتیکە.
واتە:
ئابراھام دێ مۆئاڤر سەرەتا ئەم تەواوکارییەی دۆزییەوە لە ساڵی ١٧٣٣ و گاوس بەھا ڕێکەکەی لە ١٨٠٩ بڵاو کردەوە.[١] تەواوکاریی گاوسی، لە ماتماتیکدا گرینگی و جێبەجێکردنی زۆری ھەیە و بە بەکارھێنانی، دەتوانرێت وڵامی زورێک لە تەواوکارییەکان بدۆزرێتەوە.
پەراوێزەکان
- ^ Stahl, Saul (April 2006). "The Evolution of the Normal Distribution" (PDF). MAA.org. Retrieved May 25, 2018. ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
سەرچاوەکان
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Gaussian integral»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان
- ئێریک ویستیەن، Gaussian Integral لە ماتوۆرڵد.