جۆن (جیھادی)

جۆن
بە عەرەبی: محمد اموازي
لەدایکبوون١٧ی ئابی ١٩٨٨
Al Jahra، کووەیت
مردن١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥(٢٠١٥-١١-١٢) (٢٧ ساڵ ژیاوە)
ڕەققە، سووریا
دڵسۆزیدەوڵەتی ئیسلامی
ناوی کاتی لەدایکبوونMuhammad Jassim Abdulkarim Olayan al-Dhafiri، محمد جاسم عبد الكريم عليان الظفيري‎‎
ھۆی مەرگشەڕی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی
پیشەپرۆگرامساز، executioner، جەنگاوەر
پەروەردەUniversity of Westminster، Quintin Kynaston Community Academy
دەستپێکی چالاکی٢٠١٢
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥
ئایینئیسلام
Partner in business or sportEl Shafee Elsheikh
ئەندامیدەوڵەتی ئیسلامی

جۆن جیھادی (بە ئینگلیزی: Jihadi John)یان جۆنی زیندانیوان، ناوێکی ساختە کە پێدەچێت ناوی محەممەد جاسم ئیموازی بێت، بە جێبەجێکاری لەسێدارەدانی بارمتە بیانییەکان ناسراوە، خەڵکی بیدون بوو لە کووەیت، لەگەڵ خێزانەکەی کۆچیان کرد بۆ بەریتانیا لە ساڵی ١٩٩٤، و ھاووڵاتییەکی بەریتانییە.[١] شەوی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، بەرپرسانی ئەمریکا ڕایان گەیاند کە جیھادی جۆن بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج بە مووشەکی ھێلفایر، کاتێک لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بووە لە شاری ڕەققە، ڕۆژی دواتر بەرپرسان ڕایان گەیاند کە زۆر دڵنیان کە جیھادی جۆن تیرۆر کراوە.[٢]

تایبەتمەندییەکان

جۆن جیھادی شارەزای زمانی ئینگلیزی بەریتانییە، بەو پێیەی لە بەریتانیاوە ھاتووە بۆ پەیوەندی کردن بە گرووپی وڵاتی ئیسلامیی، پێشتریش لە سووریا دەژیا. جۆن بەناوبانگ بوو بە ھەڵگرتنی چەقۆ بۆ سەربڕینی بارمتە لەبەردەم کامێرا بۆ جیاکردنەوەی سەری لە جەستەی، ھەروەھا جلێکی ڕەشی لەبەردا بوو بۆ داپۆشینی ھەموو جەستەی جگە لە چاوەکانی، ھەروەھا یەکێک لە بارمتەکانی ھەڵگرتبوو کە جلی پرتەقاڵی لەبەردا بوو، و ھۆکاری کوشتنی بارمتەکانە، چونکە ھاوپەیمانی نێونەتەوەیی پێداگری لەسەر بۆردوومانکردنی ئامانجەکانی وڵاتی ئیسلامی کرد، کە ژیانی بارمتەکە دەخاتە مەترسییەوە، و ھاوپەیمانی نێونەتەوەیی بەھای ١٠ میلیۆن دۆلاری ئەمریکیی تەرخان کرد بۆ دەستگیرکردنی جۆن، ھەروەھا جۆن جیھادی سەربازانی سووریای سەر بە میریی بەشار ئەسەدی لە سێدارەدا.[٣][٤]

ژیان

محەممەد جاسم عەبدولکەریم عەلینان ئەلزەفیری لە ١٧ی ئابی ١٩٨٨ لە کوێت لە باوک و دایکێک بە ناوەکانی جاسم و غەنییە لەدایکبووە. خێزانەکە خەڵکی بیدونە، لە ساڵی ١٩٩٤ کاتێک تەمەنی شەش ساڵ بوو ڕوویان لە ئینگلتەرا کردووە. لە ناو ڕۆژئاوای لەندەن نیشتەجێ بوون، لە نێوان موڵکەکانی مایدا ڤەیلدا دەجووڵان، دواتر لە سانت جۆن وود و دواجار لە کوینز پارک ژیاون. ئیموازی چووە قوتابخانەی سەرەتایی کڵێسای سانت مەریەم مەگدالین لە ئینگلتەرا، و دواتر ئەکادیمیای کۆمەڵایەتی کویتنێت کیناستۆ.[٥][٦][٧][٨]

لە ساڵی ٢٠٠٦ چووە زانکۆی وێستمینستەر و سیستەمی زانیاری و کارگێڕی بازرگانی خوێندووە. دوای سێ ساڵ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی دەستەبەر کرد. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا لە کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژیا لە کوێت وەک بازرگان کاری کردووە، بەڕێوبەرەکەی بە باشترین کارمەندی کۆمپانیاکەی دانابوو.[٩]

مردن

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٦، داعش بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی گۆڤاری ئەلیکترۆنیی ئینگلیزیی ڕێکخراوەکەوە بە ناوی «دابیق»، مردنی محەممەد ئیموازی ناسراو بە «جیھادی جۆن» ڕاگەیاند. سوپای ئەمریکا لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ڕایگەیاند کە «دڵنیایە» کە ئیموازی لە ھێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە شاری ڕەققە کوژراوە.[١٠][١١][١٢]

سەرچاوەکان

  1. ^ Gardham، Duncan (21 أغسطس 2014). «The hunt for British jihadist 'Jailer John'». لە 17 سبتمبر 2014 ھێنراوە. {cite web}: |یەکەم3= missing |یەکەم3= (یارمەتی); |یەکەم= missing |یەکەم= (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  2. ^ https://www.alhurra.com/archive/2015/11/13/%D8%A7%D9%84%D8%A8%D9%86%D8%AA%D8%A7%D8%BA%D9%88%D9%86-%D9%86%D8%A8%D8%A3-%D9%85%D9%82%D8%AA%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%AC%D9%87%D8%A7%D8%AF%D9%8A-%D8%AC%D9%88%D9%86-%D9%82%D9%8A%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D8%A3%D9%83%D9%8A%D8%AF
  3. ^ https://www.ibtimes.co.uk/us-senate-approves-10m-bounty-james-foley-steven-sotloff-isis-killers-1466423
  4. ^ https://web.archive.org/web/20160304142348/http://www.businessinsider.com/james-foleys-murderer-execution-2014-8
  5. ^ https://web.archive.org/web/20200413203831/https://www.theaustralian.com.au/news/world/spies-were-so-much-on-emwazis-case-they-bought-his-computer/story-fnb64oi6-1227245254489?nk=8d1c12a095cc1d310f125f8ef257bf79-1586810310
  6. ^ https://web.archive.org/web/20190425074505/https://www.bbc.co.uk/news/uk-31641569
  7. ^ https://web.archive.org/web/20190126062335/https://www.telegraph.co.uk/news/worldnews/islamic-state/11438747/Mohammed-Emwazi-timeline-from-school-years-with-Tulisa-Contostavlos-to-becoming-Jihadi-John.html
  8. ^ https://web.archive.org/web/20160204233737/http://www.thetimes.co.uk/tto/news/uk/crime/article4366957.ece
  9. ^ https://web.archive.org/web/20190523194819/https://www.theguardian.com/uk-news/2015/mar/02/who-is-mohammed-emwazi-from-lovely-boy-to-islamic-state-executioner
  10. ^ https://web.archive.org/web/20220907162248/https://arabic.cnn.com/world/2016/01/20/jihadi-john-dead-isis
  11. ^ https://web.archive.org/web/20220907171758/https://www.bbc.com/arabic/middleeast/2016/01/160119_isis_jihadi_john_killing
  12. ^ https://web.archive.org/web/20220908071232/https://arabic.cnn.com/world/2015/11/13/jihadi-john-airstrike-target