جەمال موسێلا
جەمال موسێلا (لەدایکبووی ٢٦ی شوباتی ٢٠٠٣) یاریزانێکی تۆپی پێ پیشەگەری تۆپی پێ ئەڵمانیە کە یاری دەکات وەک یاریزانێکی ناوەندی هێرشبەر، باڵی چەپ یان یاریزان ناوەڕاست بۆ یانەی خولی بۆندسلیگا بایەرن میونشن و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا.
لە ئەڵمانیا لەدایکبووە لە باوکێکی نایجیری و دایکێکی ئەڵمانی و بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئینگلتەرا ژیاوە و گەورە بووە، موسێلا نوێنەرایەتی ئەڵمانیا و ئینگلتەرای کردووە لە ئاستی لاوانی هەردوو هەڵبژاردەکەدا، و لە کۆتاییدا خۆی یەکلاکردەوە بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی ئەڵمانیا بۆ یاریەکانی داهاتوویان لە شوباتی ٢٠٢١، نوێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی کرد لە یۆرۆی ٢٠٢٠.[١][٢]
موسێلا لە ستوتگارت، ئەڵمانیا لەدایکبووە، باوکی یۆروبای نێجیری و دایکی ئەڵمانی بە ڕەگەز پۆڵەندیە.[٣][٤] تا تەمەنی حەوت ساڵان لە فولدا ژیا، پێش ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەی ژیان لە ئینگلتەرا بکەن، کە زۆربەی تەمەنی منداڵی لەوێ بەسەر برد.[٥][٦] جەمال چووە قوتابخانەی سەرەتایی لە قوتابخانەی کۆرپوس کریستیان لە نیو ماڵدن (ئینگلتەرا).[٧] بۆ خوێندنی ناوەندی چوو بۆ قوتابخانەی ویتگایت لە کرۆیدۆن(ئینگلتەرا).[٨] زۆربەی ساڵانی منداڵی لە ئەکادیمیای چێڵسی بەسەربردووە.[٥]
کاروانی یانە
٢٠١٩-٢٠: گواستنەوە بۆ بایەرن و یەکەم یاری
لە تەممووزی ٢٠١٩، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا، موسێلا یانەی چێڵسی بەجێهێشت بۆ ئەوەی بچێتە یانەی خولی ئەڵمانی (بۆندسلیگا) کە ئەویش بریتی بوو لە بایەرن میونشن [٩][١٠] لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، موسێلا یەکەم یاری پیشەگەری خۆی ئەنجامدا، وەک یەدەگ بۆ بایەرن میونشنی دووەم لە بردنەوەی ٣-٢ بەسەر پروبن مۆنستەر لە خولی پلە ٣ی ئەڵمانیادا.[١١] لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، یەکەمین یاری خۆی لە بۆندسلیگا ئەنجامدا بەرامبەر فرایبۆرگ، و بوو بە لاوترین یاریزان کە یاری بۆ بایرن کردبێت لە بۆندسلیگا، لە تەمەنی ١٧ ساڵ و ١١٥ ڕۆژدا.[١٢][١٣]
٢٠٢٠: دەرکەوتن لە پێکهاتەی یەکەم
لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، موسێلا یەکەم گۆڵی بۆندسلیگا تۆمارکرد لە بردنەوەی ٨-٠ بەرامبەر شالکە، بۆ ئەوەی ببێتە لاوترین گۆڵکاری بایرن، تەمەنی ١٧ ساڵ و ٢٠٥ ڕۆژ بوو، ڕیکۆردی پێشووی ڕۆک سانتا کروز شکاند،کە تەمەنی ١٨ ساڵ و ١٢ ڕۆژ بوو.[٥][١٤] لە ٣ی تشرینی دووەمدا، موسێلا یەکەمین یاری خۆی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدا وەک یەدەگ لە جێگەی تۆماس مۆلەر لە بردنەوەی ٦-٢ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر سالزبێرگ.[١٥] لە ١ی کانوونی یەکەمدا، یەکەم یاری خۆی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەشێوەی سەرەکی کرد لە یاریەکدا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان کە ١-١ بەرامبەر بوون لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید.[١٦] لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١، موسێلا یەکەم گۆڵی لە چامپیۆنسلیگ (خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا تۆمارکرد لە بردنەوەی ٤-١ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر یانەی ئیتاڵی لازیۆ لە یاری یەکەمی قۆناغی ١٦، کە بوو بە لاوترین گۆڵ تۆمارکەری پاڵەوانێتیەکە لە هەردوو نەتەوەی ئینگلیزی و ئەڵمانی.[١٧][١٨] لە ٥ی ئازار، یەکەم گرێبەستی پیشەگەری خۆی لەگەڵ بایەرن واژۆ کرد تاوەکو ٢٠٢٦.[١٩]
٢٠٢١-٢٢
لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢١، موسێلا دوو گۆڵی یەکەمی خۆی لە وەرزەکەدا تۆمارکرد لە بردنەوەی ١٢-٠ لە جامی ئەڵمانیا بەرامبەر بریمەر ئێس ڤی.[٢٠][٢١] دوای سێ ڕۆژ، یەکەم گۆڵی خۆی لەو وەرزەی بۆندسلیگا تۆمارکرد لە بردنەوەی ٥-٠ بەرامبەر هێرتا بەرلین[٢٢] لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، موسێلا یەکەم گۆڵی لە وەرزەکەدا لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣-٠ بەسەر بەرشەلۆنە.[٢٣] لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٢، گۆڵی موسێلا نازناوی خولەکەی بەدەستهێنا لە دێربی کلاسیکەر کە بەو بردنەوەیە بایەرن دەیەم بۆندسلیگای لەسەر یەکی بردەوە.[٢٤][٢٥][٢٦]
کاروانی نێودەوڵەتی
موسێلا، کە لە ڕێگەی باوکیەوە دەیتوانی بۆ نێیجیریا یاری بکات، نوێنەرایەتی هەردوو ئینگلتەرا و ئەڵمانیا کردووە لە هەڵبژاردەی نێودەوڵەتیدا لە ئاستی لاوان.[٩][٢٧]
لاوان
لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، موسێلا بۆ یەکەم جار بانگکرا بۆ پێکهاتاەی ئینگلتەرای خوار ٢١ ساڵان بۆ یاریەکانی پاڵاوتنەکانی پاڵەوانێتی ئەوروپا بۆ خوار ٢١ ساڵی ٢٠٢١.[٢٨] یەکەمین یاری خۆی بۆ خوار تەمەن ٢١ ساڵان ئەنجامدا وەک یەدەگ لە کاتی بردنەوەی ٣-١ بەرامبەر ئاندۆرای خوار ٢١ ساڵان لە یاریگای مۆلینۆکس لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.[٢٩] یەکەم گۆڵی خوار 21 ساڵی تۆمارکرد لە کاتی بردنەوەی ٥-٠ بەرامبەر ئەلبانیا لە یاریگای مۆلینۆکس لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.[٣٠] دوای هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی ئینگلتەرای خوار ٢١ ساڵان، ڕێکخراوی تۆپی پێی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان وەستاون لە ڕازی کردنی موسێلا، هەروەها ڕاهێنەری تیمی لاوانی ئەڵمانیا مایکڵ شۆنێتز ئاماژەی بەوە کرد: "ئەو بە ڕوونی ئاماژەی بۆ ئێمە کردووە کە لە ئێستادا داهاتووی خۆی دەبینێت لەگەڵ پێکهاتە نیشتیمانیەکانی ئینگلتەرا. ئێمە بڕیارەکەی قبوڵ دەکەین و هیوای باشترینی بۆ دەخوازین لە کاروانی وەرزشیدا".[٣١] موسێلا پێشتر ئاماژەی بەوە کرد کە زیاتر هەست بە ئاسوودەیی دەکات لە یاریکردن بۆ ئینگلتەرا لە ئاستی لاواندا وەک لە یاریکردن لەگەڵ ئەڵمانیا، چونکە وەک یاریزانێکی تۆپی پێ لە چێڵسی گەورە بووە لەگەڵ یاریزانانی تری ئینگلتەرادا، لە کاتێکدا بۆ ئەڵمانیا ئاشنای هیچ یاریزانێکی تر نەبوو.[٣٢]
پێکهاتەی یەکەم
لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١، موسێلا ڕایگەیاند کە بڕیاری داوە نوێنەرایەتی وڵاتی لەدایکبوونی بکات، ئەڵمانیا، بۆ یارییە نێودەوڵەتییەکان.[١][٢] دوای ئەوە یەکەم بانگهێشتی بۆ پێکهاتەی یەکەم پێگەیشت بۆ پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی فیفا ٢٠٢٢ لە ئازاری ٢٠٢١[٣٣]، یەکەمین یاری خۆی لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ وەک یەدەگ ئەنجامدا و لە خولەکی ٧٩ هاتە یاریگاوە لە بردنەوەی ٣-٠ بەرامبەر ئایسلەندا[٣٤] و یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٤-٠ بەرامبەر مەقدۆنیای باکوور لە ١١ی تشرینی یەکەم.[٣٥] لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١، لە پێکهاتەکەدا هەڵبژێردرا بۆ بەشداری کردن لە یۆرۆی ٢٠٢٠.[٣٦] لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١، بوو بە لاوترین یاریزانی ئەڵمانی کە بەشداری لە پاڵەوانێتیەکی گەورەدا بکات کە یاریکرد لە بەرامبەر هەنگاریا و ٢-٢ یەکسان بوون لە یۆرۆی ٢٠٢٠، لەوکاتەدا تەمەنی ١٨ ساڵ و ١١٧ ڕۆژ بوو.[٣٧]
شێوازی یاریکردن
وەک یاریزانێکی هەمەجۆر، موسێلا یاری دەکات لە هەردوو باڵی هێرشبەری و لە هەموو پێگەیەکی ناوەڕاستی یاریگا.[٣٨] بە گوێرەی ئەو ڕاهێنەرەی کە یەکەم جار لە بایەرن میونشن یاریی پێ کرد، هانس-دیتەر فلیک ، "چاو و هەستێکی باشی هەیە بۆ هەڵبژاردنی بۆشاییە گونجاوەکان. ئەو زۆر متمانەی بە خۆی هەیە کاتێک تۆپی لایە و دەتوانێت بە باشی یاری بکات لەنێوان هێڵەکاندا.[٣٩]
ئاماری کاروانی وەرزشی
یانە
- ھەتا ١٤ ئابی ٢٠٢٢[٤٠]
یانە | وەرز | خول | جامی ئەڵمانیا | ئەوروپا | ئەوانی تر | کۆی گشتی | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | ||
بایەرن میونشن II | ٢٠١٩-٢٠ | پلە سێی ئەڵمانیا | ٨ | 2 | - | - | - | ٨ | 2 | |||
٢٠٢٠-٢١ | پلە سێی ئەڵمانیا | 2 | 0 | - | - | - | 2 | 0 | ||||
کۆی گشتی | ١٠ | 2 | - | - | - | ١٠ | 2 | |||||
بایەرن میونشن | ٢٠١٩-٢٠ | بۆندسلیگا | 1 | 0 | 0 | 0 | 0 | 0 | 0 | 0 | 1 | 0 |
٢٠٢٠-٢١ | بۆندسلیگا | ٢٦ | ٦ | 2 | 0 | ٦ | 1 | ٣ | 0 | ٣٧ | 7 | |
٢٠٢١-٢٢ | بۆندسلیگا | ٣٠ | 5 | 1 | 2 | ٨ | 1 | ١ | 0 | ٤٠ | ٨ | |
٢٠٢٢-٢٣ | بۆندسلیگا | 2 | 3 | 0 | 0 | 0 | 0 | ١ | 1 | 3 | ٤ | |
کۆی گشتی | 59 | ١٤ | 3 | 2 | ١٤ | 2 | 5 | 1 | ٨١ | ١٩ | ||
تەواوی کاروانی وەرزشی | 69 | ١٦ | 3 | 2 | ١٤ | 2 | 5 | 1 | ٩١ | ٢١ |
نێودەوڵەتی
- ھەتا ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٤٠]
تیمی نیشتیمانی | ساڵ | یاریەکان | گۆڵەکان |
---|---|---|---|
ئەڵمانیا | ٢٠٢١ | ٩ | 1 |
٢٠٢٢ | ٦ | 0 | |
کۆی گشتی | ١٥ | 1 |
- لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ یارییەکە ئەنجامدرا. نمرەی ئەڵمانیا لە یەکەمدا خراوەتە لیستی نمرەکان، ستوونی نمرەکان نمرەکان نیشان دەدات دوای هەر گۆڵێکی موسێلا.[٤١]
خەڵاتەکان
بایەرن میونشن دووەم
- خولی پلە ٣ : ٢٠١٩-٢٠
بایەرن میونشن
- بۆندسلیگا: ٢٠٢٠-٢١، ٢٠٢١-٢٢[٤٢][٤٣]
- جامی سوپەری ئەڵمانیا: ٢٠٢٠، ٢٠٢١، ٢٠٢٢[٤٤][٤٥]
- جامی سوپەری ئەوروپا: ٢٠٢٠[٤٦]
- جامی جیھانیی یانەکانی فیفا: ٢٠٢٠[٤٧]
تاکەکەسی
- تیمی جیھانیی لاوانی IFFHS: ٢٠٢١[٤٨]
سەرچاوەکان
- ^ ئ ا «Jamal Musiala exclusive: Why it's the right decision to play for Germany». The Athletic. ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Philipp Nagel (٢٤ی شوباتی ٢٠٢١). «Musiala: "Entscheidung fühlt sich 100 Prozent richtig an"» [Musiala: "Decision feels 100 percent right"]. Sportschau (بە ئەڵمانی). لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Jamal Musiala: Bayern Munich youngster picks Germany over England at international level». BBC Sport. ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Hau، Kerry. «THE MAKING OF JAMAL MUSIALA». Goal.com (بە ئینگلیزی). لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{cite web}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ ئ ا ب «Jamal Musiala: Who is Bayern Munich's half-English, half-German star of the future?». Bundesliga. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Bayern wonderkid Musiala 'sees his future' with England amid international tussle with Germany». Goal.com. Perform Group. ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Slavin، Chris (٢٧ی ئایاری ٢٠١٤). «Wembley glory for boys». AFC Wimbledon. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «PROSPECT | Jamal Musiala». Get German Football News. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Bayern Munich sign 16-year-old Chelsea talents Jamal Musiala and Bright Arrey-Mbi». Bundesliga. ٢ی تەممووزی ٢٠١٩. لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Kollmann، Steffen (٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠). «Der Ex-Lehnerzer Jamal Musiala startet beim FC Bayern München durch» (بە ئەڵمانی). لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Bayern München II vs. Preußen Münster 3–2: Summary». Soccerway. Perform Group. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Jamal Musiala: Jüngster Bundesliga-Debütant des FC Bayern» (بە ئەڵمانی). FC Bayern Munich. ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠. لە ٨ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Fünf Bayern-Talente feierten diese Saison ihr Bundesliga-Debüt» (بە ئەڵمانی). FC Bayern Munich. ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠. لە ٨ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Bayern Munich 8–0 FC Schalke 04». BBC Sport. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Resolute Reds down battling Salzburg». FC Bayern Munich. ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.
- ^ «Jamal Musiala shines for Bayern with flashing feet, touch and tackles». The Guardian. ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠.
- ^ «Lazio 1-4 Bayern Munich: Jamal Musiala becomes youngest English scorer». BBC Sport. ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Musiala toppt alle: Die jüngsten deutschen CL-Torschützen». kicker. Olympia-Verlag. ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Musiala signs until 2026». Bayern Munich. ٥ی ئازاری ٢٠٢١.
- ^ «Choupo-Moting nets four as Bayern Munich score 12 against Bremer SV». bundesliga.com - the official Bundesliga website (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Bayern put 12 past Bremer SV in cup win». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Lewandowski grabs hat-trick as records tumble». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Barcelona out of Champions League». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Bosher، Luke. «Bayern Munich win 10th consecutive Bundesliga title after victory over Borussia Dortmund». The Athletic (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Bayern seal 10th straight Bundesliga title». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Unstoppable Bayern Munich make it 10 Bundesliga titles on the bounce with Klassiker win over Borussia Dortmund». bundesliga.com - the official Bundesliga website (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Jamal Musiala - Spielerprofil» (بە ئەڵمانی). German Football Association. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Two new faces included in the England MU21s squad for games with Andorra and Albania». The Football Association. ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «England U21 3-1 Andorra U21». BBC Sport. ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «England U21 5-0 Albania U21». BBC Sport. ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Bayern wonderkid Musiala 'sees his future' with England amid international tussle with Germany». Goal.com. Perform Group. ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Bayern Munich's Jamal Musiala in Germany-England tug-of-war». Deutsche Welle. ١ی شوباتی ٢٠٢١. لە ٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Musiala decided to play for Germany instead of England». Dubai Casino. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Germany vs. Iceland 3–0». Soccerway. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Start ins EM-Jahr: Musiala und Wirtz erstmals im DFB-Team». dfb.de (بە ئەڵمانی). ١٩ی ئازاری ٢٠٢١. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «EM-Kader offiziell: Löw beruft Müller, Hummels und Volland». kicker.de (بە ئەڵمانی). ١٩ی ئایاری ٢٠٢١. لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Germany 2-2 Hungary: Leon Goretzka's late equaliser sees Germany survive Euro 2020 scare». Sky Sports. ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١.
- ^ Hodson، Tony. «Jamal Musiala: Bundesliga Player Watch». The Coaches' Voice (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Hodson، Tony. «Jamal Musiala: Bundesliga Player Watch». The Coaches' Voice (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «J. Musiala: Summary». Soccerway. Perform Group. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ جەمال موسێلا لە National-Football-Teams.com
- ^ «Bayern Munich crowned Bundesliga champions». Bundesliga. ٨ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Unstoppable Bayern Munich make it 10 Bundesliga titles on the bounce with Klassiker win over Borussia Dortmund». bundesliga.com - the official Bundesliga website (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Supercup 2020, Finale: Bayern München 3:2 Borussia Dortmund: Takt. aufstellung» [Supercup 2020, Final: Bayern Munich 3:2 Borussia Dortmund: Tactical lineup]. kicker (بە ئەڵمانی). Olympia-Verlag. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Robert Lewandowski double as Bayern Munich overcome Borussia Dortmund to win the Supercup». Bundesliga Official. Bundesliga. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Joker Javi Martinez köpft Bayern zum Supercup». kicker (بە ئەڵمانی). Olympia-Verlag. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Pavard completes sextuple for dominant Bayern». FIFA. ١١ی شوباتی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی شوباتی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «IFFHS MEN'S YOUTH (U20) WORLD TEAM OF THE YEAR 2021». iffhs.com. International Federation of Football History & Statistics. ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.