دیکتاتۆریەتی سەربازی
دیکتاتۆر یان دیکتاتۆرییەتی سەربازی بریتییە لە گرووپێک یان کەسێک لەڕێگەی بەکارھێنانی پڕۆسەی جێبەجێکاریی سەربازییەوە دەست بەسەر جومگە و پێگەکانی وڵات یان جوگرافیایەکی دیاریکراو بگرێت بەبێ کەوتنە ژێر ھیچ سنوورداربوونێک، زۆرجار پێناسەی دیکاتۆرییەت لە بێسنوورییەتەوە ھاتووە کە جگە لەو کەسە یان گرووپە کەسی تر ناتوانێت لە ھەمان ژینگە و مافدا بژیت.[١][٢]
دیکتاتۆریەت کاتێک پێناسە دەکرێت کە لایەنی بەرامبەر ناکەوێتە ژێر لێپرسینەوە و پرسیارلێکردنێک لەبەرامبەر کردارەکانی، و ئازادە لە جێبەجێکردنی ئەو کردارەی کە لایەنی بەرامبەر بەڕاستی دەزانێت و بانگەشەی بۆ دەکات لە دیکتاتۆریەتە سەربازییە دیارەکانی مێژوو وەک پڕۆسە سەربازییەکانی ئەدۆڵف ھیتلەری سەرکردەی حیزبی نازی لە ئەڵمانیا بۆ سەر تەواوی خاکی ئەورووپا.[١][٣][٤][٥] لە ئەمڕۆشدا کودەتای سەربازیی ٢٠٢١ی میانمار نموونەیەکە لە پڕۆسە دیکتاتۆرییە سەربازییەکان.
سەرچاوەکان
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Military dictatorship»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١.
- ^ ئ ا «dictatorship | Definition, Characteristics, Countries, & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «political system - Dictatorship». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Adolf Hitler - Dictator, 1933–39». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Germany 1933: from democracy to dictatorship». Anne Frank Website (بە ئینگلیزی). ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «The creation of a dictatorship, 1933-34 - Nazi control and dictatorship 1933-1939 - Edexcel - GCSE History Revision - Edexcel». BBC Bitesize (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
- دەروازەی یاسا
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی شەڕ