فولجینسیۆ باتیستا

فولجێنسیۆ باتیستا زالدیڤار یان فولجێنسی باتیستا (/fʊlˈhensioʊ bəˈtiːstə/ ئیسپانی ئەمریکی: [fulˈxensjo βaˈtistaj salˈdiβaɾ] ناوی فەرمی: Fulgencio Batista y Zaldívar؛ ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٠١ – ٦ی ئابی ١٩٧٣) ئەفسەرێکی سەربازی و سیاسەتمەدارێکی کووبی بوو، کە لە ساڵی ١٩٤٠ تا ١٩٤٤ وەک سەرۆکی ھەڵبژێردراوی کووبا دەسەڵاتدار بوو و لە ساڵی ١٩٥٢ تا ١٩٥٩ وەک دیکتاتۆرێکی سەربازی وڵاتی کووبا کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی لێدەکرا. تاوەکو لە شۆڕشی کووبا لەسەر کار لابرا.[١][٢]

باتیستا سەرەتا وەک بەشێک لە ڕاپەڕینی سەربازی ساڵی ١٩٣٣دا ھاتە سەر دەسەڵات، و حکومەتی کاتی کارلۆس مانوێل کۆسادای ڕووخاند. پاشان خۆی وەک سەرۆکی ھێزە چەکدارەکان دەستنیشان کرد، بە پلەی عەقید. پاشان دەستووری کووبای لە ساڵی ١٩٤٠ نووسییەوە،[٣] دوای تەواوکردنی خولی سەرۆکایەتییەکەی، باتیستا ڕووی لە فلۆریدای ئەمریکا کرد،[٤] لە ساڵی ١٩٥٢ گەڕایەوە بۆ کووبا بۆ ئەوەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید بکاتەوە، بەشێوازێکی نایاسایی.[٥]

سەرچاوەکان

  1. ^ «Fulgencio Batista (Cuban President and Dictator)». OnThisDay.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «Fulgencio Batista». Spartacus Educational. لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «Elections and Events 1935-1951 - The Library». web.archive.org. ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{cite web}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  4. ^ Wright، Robert Anthony؛ Wylie، Lana (١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩). Our Place in the Sun: Canada and Cuba in the Castro Era (بە ئینگلیزی). University of Toronto Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٠٢٠-٩٦٦٦-١.
  5. ^ «A Coup in Cuba | History Today». www.historytoday.com. لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.