مێڵ گیبسن
میڵ گیبسن | |
---|---|
لەدایکبوون | مێڵ کۆڵمسیل جێرارد گیبسن ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦ نیویۆڕک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. |
پیشە | ئەکتەر، دەرھێنەری فیلم، بەرھەمھێنەری فیلم |
چالاکبوون | ١٩٧٦ - تا ئێستا |
ھاوسەر | ڕۆبین موور (ھاوسەرگیری ١٩٨٠؛ ٢٠١١) |
یار | ئۆکسانا گریگۆریڤیا (٢٠٠٩–٢٠١٠) ڕۆزالیند ڕۆز (٢٠١٤– تا ئێستا) |
مناڵ(ەکان) | ٩ لەنێویاندا میلۆ گیبسن |
باوان(ەکان) | ھەتن گیبسن ئان ڕایلی |
خزمەکان | دۆناڵ گیبسن (برا) ئیڤا مایلۆت (داپیرە) |
مێڵ گیرارد گیبسن[٢] (لەدایکبووی ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦) ئەکتەر و دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر و سیناریۆنووسێکی ئەمریکییە. دیارترین کارەکانی بریتیە لە فیلمی دلێر، کەوا توانی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی ساڵ و باشترین دەرھێنەر بباتەوە لەپاڵ گۆڵدن گڵۆب بۆ ھەمان بەشەکان. ھەروەھا ڕۆڵی ماد ماکسی لە زنجیرە فیلمەکانی ماد ماکس بینیوە، و لە زنجیرە فیلمی کۆمیدی Lethal Weaponیشدا ڕۆڵی ماڕتن ڕیگسی بینیوە. گیبسن نیویۆرک لە ئەمریکا لەدایکبووە و لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەیدا کۆچیان کردووە بۆ ئوسترالیا. لەوێ چۆتە پەیمانگای ھونەریەکانی ئوستوڕالیا. دەرھێنەر پیتەر ویر گیبسنی خستە نێو فیلمی Galipoli (١٩٨١) کەوا ناوبانگی گیبسنی گەیاندە لوتکە و بەو فیلمەیەوە توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەر بباتەوە لە خەڵاتەکانی پەیمانگای فیلمی ئوستوڕالی.[٣]
لەساڵی ١٩٩٥ گیبسن فیلمی دلێری دەربارەی ژیانی ویلیام واڵاس دەرھێنا کەوا خۆیشی ڕۆڵی واڵاسی دەبینی، فیلمە چەندین خەڵاتی جۆراوجۆری بردەوە و ناوی گیبسنی خستە نێو فیلمسازە بەناوبانگەکانی ئەوکاتی ھۆڵیوود. گیبسن بەردەوام بوو لە بەرھەمھێنانی فیلمی بەھێز و ھەریەک لە فیلمەکانی The Passion of the Christ و Apocalypto (٢٠٠٦) دەرھێنا کەوا ھەردووکیان پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا.
دوای ئەوەی گیبسن تووشی دەیان کێشەی یاسا ھات و لە ھەندێک کێشەی تری ڕەگەزپەرستی تێوەگلا، ناوبانگی گیبسن لەکۆتاییەکانی ٢٠٠٠ەکاندا شێوا و دوورکەوتەوە لە کاری فیلم.[٤] دواتر گیبسن لەڕێگەی فیلمی The Beaver (٢٠١١) لە پاڵ خانمەکتەر جۆدی فۆستەر دەرکەوتەوە و دووبارە بوویەوە بە یەکێک لە ئەکتەرە خۆشەویستەکانی ھۆڵیوود. ھەروەھا گیبسن کاری دەرھێنانی بۆ فیلمی Hacksaw Ridge (٢٠١٦) کە ئەویش بووە براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکار.[٥][٦]
سەرچاوەکان
- ^ Kindelan، Katie (٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١). «Mel Gibson Loses Half of His $850 Million Fortune to Ex-Wife in Divorce». Good Morning America. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «UPI Almanac for Thursday, Jan. 3, 2019». United Press International. ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
actor/director Mel Gibson in 1956 (age 63)
- ^ The Australian Film Institute,Past Winners July 23, 2010 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Grady، Constance (٢٤ی تەممووزی ٢٠١٨). «Mel Gibson has set the blueprint for a #MeToo comeback. Expect other men to follow it». Vox. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «'Hacksaw Ridge' wins 2 Oscar awards, honoring local Desmond Doss». ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئازاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «OSCAR WINNERS 2017: SEE THE COMPLETE LIST!». ٢٧ی شوباتی ٢٠١٧. لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.