ورچی قاوەیی

ورچی قاوەیی (ناوی زانستی: Ursus arctos) جۆرێکی ورچی گەورەیە کە گۆشتخۆر و سەوزەخۆرن و لە زۆرێک لە ناوچەکانی ئەمریکای باکوور و ئەوراسیادا بڵاوبووەتەوە. کێشی ئەم جۆرە ورچە بە گشتی لە ٨٠ بۆ ٦٠٠ کیلۆگرام دەگۆڕێت و ورچی کۆدیاک گەورەترین و بەھێزترین جۆری ئەم ورچەیە. لەکاتێکدا کە مەودای شوێنی نیشتەجێبوونی ورچی قاوەیی کەمیکردوتەوە و لە زۆر ناوچەدا لەناوچووە، بەڵام ھێشتا لە لیستی کەمترین نیگەرانییەکانی ڕێکخراوی ژینگەیی جیھانیدا ماوەتەوە.[١]
سەرچاوەکان
- ^ «Brown Bear». IUCN Red List (بە ئینگلیزی).
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ورچی قاوەیی تێدایە.