ویکیپیدیا:بێمانایی ئاشکرا
ویکیپیدیا شوێنێکە کە بەشداربووان نووسینی زانستنامەیی و پڕواتای تێدا دەنووسنەوە، بەڵام لەوانەیە ھەندێک کەس قسەی بێمانای ڕوون و ئاشکرا دابنێت لە وتارەکاندا. لەوانەیە ئەمە لە نێوان ڕیزی نووسینەکاندا ئەنجام بدەن، یانیش لەوانەیە ھەموو نووسینەکان بسڕنەوە و بیکەن بە شتێکی بێمانا. ئەمە دەکرێت بە دوو پۆلەوە:
- بێمانای تەواو: بۆ نموونە دووبارەکردنەوەی پیتەکان بە ھەڕەمەکییانە (وەک: گاۆورگدلاحشئدھچکئحورتگڤ).
- کاتێک کە شتەکە بە مەبەستی واتاداری نووسراوەتەوە، بەڵام ھێندە خراپ نووسراوە کە کەس لێی تێناگات. ئەمانە زۆرجار بەرھەمی وەرگێڕە خۆگەڕەکانن.
چارەسەرکردنی بێمانایی
- بیانسڕەوە.
- ئەگەر ھیچی لێ تێگەیشتی، چاکی بکە بە دەقێکی باشتر نووسراو.
لەوانەیە ئەمە بۆ تاقیکردنەوە ئەنجام درابێت، بۆیە ھەڵمەچۆ بەو بەکارھێنەرەدا کە ئەو کارەی ئەنجام داوە. بە شارستانی کێشەکان چارەسەر بکە و وتووێژ بکە لەگەڵ ئەو بەکارھێنەرەی وای کردووە.