ویکیپیدیا:تکایە بەکارھێنەرە تازەکارەکان مەتۆقێنن
وتارەکانی ویکیپیدیا بەرھەمی تێکۆشانی بەکارھێنەرە بەئەزموونەکان، چالاکەکان، ناچالاکەکان و تازەکارەکانە. ئەوە لە بیر مەکەن کە ئێمە ھەموومان ڕۆژێک لە ویکیپیدیادا تازەکار بووین. تەنانەت لە دوای سەدان و ھەزاران دەستکاریش لە ئەو وتارانەدا کە زانیاریمان کەمە، ھەر بە تازەکار دادەنرێین.
ئەوانەی کە تازە دێنە ناو ویکیپیدیا ھەڵگری ئایندەی ویکیپیدیان، بۆیە بەبەھاترین سەرچاوەکانی ویکیپیدیان. پێویستە کە بە بە سۆز و ئارامگرییەوە لگەڵ تازەکارەکاندا ھەڵسوکەوت بکەین. زۆر بە دەگمەن ڕێ دەکەوێت کە بەکارھێنەرێکی تازە شارەزای تەواوی ویکیپیدیا بێت و بزانێت ئێرە چۆن کاردەکات یان ستانداردەکان و سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بزانێت بەتەواوی. تەنانەت بەئەزموونترین بەکارھێنەرەکانیش جارجار پێویستیان بە بیرخستنەوەیەک ھەیە.
تکایە بەکارھێنەرە تازەکارەکان مەتۆقێنن
- ئەوە لە بەرچاو بگرن کە بەکارھێنەرە نوێییەکان بۆ ویکیپیدیا ھەم پێویست و ھەم بە کەڵکن. بە پاڵپشتی کردنی بەکارھێنەرە تازەکان دەتوانین زانیارییەکانی ناو ویکیپیدیا زیاتر پەرە پێ بدەین و بەربڵاوتری بکەین. ھەروەھا بێلایەنییەکەی بپارێزین و بەھای زیاتر و زیاتر بکەین. لە ڕاستیدا، دەرکەوتووە کە بەکارھێنەرە تازەکان زانیاریی تازە بە ویکیپیدیا زیاد دەکەن، لە کاتێکدا کە بەڕێوەبەرەکان زیاتر سەرقاڵی چاکسازیی و پاراستنی وتارەکان، دانانی داڕێژە و گەڕانەوەی دەستکارییەکانن.
- ئەوەتان لە بیر بێت کە ئامۆژگاری و دروشمی ئێمە بۆ تازەکارەکان ئەوەیە کە ئازا بە. ئەوەتان لە بیر بێت کە: کورد وتوویە سوار ھەتاکوو نەگلێ قەت نابێ بە سوار.
چۆن وریا بین کە بەرکارھێنەرەکان نەتۆقێنین؟
- وشە یان دەستەواژەیەک بە کار مەھێنە کە دۆخەکە خراپتر بکات (بۆ نموونە ھەڵیت و پەڵیت، قۆڕ، توڕەھات و ھتد).
- با قسە کردن و ھەڵسوکەوتت توند نەبێت.
- ھەمیشە ھۆکاری گەڕاندەوەی دەستکارییەکان بنووسە.
- لە وتووێژدا گاڵتە بە خەڵک مەکە، بە تایبەت لە کاتی گەڕاندنەوەی دەستکارییەکاندا.
- کاتێک کە ھەست دەکەیت ناڕەحەتیت یان نائارام و شڵەژاویت، دەستکاریی ویکیپیدیا مەکە و دەستکارییەکەت بخە کاتێکی تر.
- تێبکۆشە بۆ گەشتن بە یەکدەنگی.
- بەرپرسیاریت ببێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و ناکۆکییەکان.
- با بەربەستن یەکەم ھەنگاوت نەبێت. ھەوڵ بدە پێش بەربەستنی بەکارھێنەرێک قسەی لەگەڵ بکەیت.
- وتارێک تازە نووسراوە خێرا مەیسڕەوە.
ئەگەر کەسێکمان ئازاردا یان کەسێک ئازاری داین چی بکەین؟
تکایە ھەمیشە شارستانی بن لەگەڵ یەکتری لەکاتی وتووێژکردندا. ئەگەر لایەنی دووەمیش ھێرشی کرد، ئێوە ھێرش مەکەنەوە و پشتگوێی بخەن. ئەگەر کەسێک بەردەوام ھەراسانی کردن، تکایە ئاگاداری بکەنەوە. ئەگەر ھەر بەردەوام بوو پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەرێک بگرە یان داوای بەربەستنیان بکەن.