٢٤ی ئایار
٢٤ی ئایار ١٤٤ەم ڕۆژی ساڵە (١٤٥ لە ساڵی پڕدا). ٢٢١ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ.
ڕووداوەکان
- ١٩٩١: ئەریتریا سەربەخۆیی لە ئیتیۆپیا وەرگرت.
- ٢٠٠٢: ڕووسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان ھاوپەیمانییەتی مۆسکۆیان مۆر کرد.
- ١٩٨٢: لە نێوان شەڕی ئێران و عێراقدا، ھێزە ئێرانییەکان توانیان شاری خوڕەمشار لە ژێر دەسەڵاتی ھێزە عێراقییەکان وەرگرنەوە.
لەدایکبووەکان
- ١٦٨٦: گابرێل فەھرەنھایت، داھێنەری گەرمیپێو (مردووی ١٧٣٦)
- ١٨١٩: ڤیکتۆریا، شاژنی بەڕیتانیا (مردووی ١٩٠١)
- ١٩٤١: بۆب دیلان، گۆرانیبێژ و گیتاڕژەن و نووسەر و ھۆنراوەنووسی گۆرانی ئەمریکی
- ١٩٤٢: عەلی بەشیر، یاریزان و ڕاھێنەری یاری کریکێتی باشووری ئەفریقی
- ١٩٧٣: ڕوسلانا، گۆرانیبێژ، سەماکەر، ئاوازدانەر، بەرھەمھێنەر، ھۆنراوەنووس، میوزیکژەنن، ئەکتەر، سیاسەتوان و چالاکوانی ئۆکرانی
مردنەکان
- ١٥٤٣: نیکۆلاس کۆپەرنیکۆس، زانای بواری بیرکاری و ئەستێرەناسیی سەردەمی ڕێنیسانس (لەدایکبووی ١٤٧٣)
- ١٨٨٣: عەبدولقادر، سەرکردەی جەزائیری (لەدایکبووی ١٨٠٨)
- ١٩٧٢: ئیسماعیل یاسین، ئەکتەری کۆمیدی میسڕی (لەدایکبووی ١٩١٥)
- ٢٠٢٠: مستەفا خوڕەمدڵ، نووسەر، وەرگێڕ و ئیسلامناسی کورد (لەدایکبووی ١٩٣٦)
بۆنەکان
- ڕۆژی سەربەخۆیی: وەرگرتنی سەربەخۆی ئەریتریا لە ئیتیۆپیا.
- ڕۆژی بەرمۆدە