پارتی دیموکراسیی گەل
پارتی دیموکراسیی گەل Halkın Demokrasi Partisi, HADEP | |
---|---|
ناوی کرمانجی | Partiya Demokrasiya Gel |
سەرکردە | موراد بۆزلاک |
سەرۆک | موراد بوزلاک (١٩٩٤-١٩٩٩) ئەحمەد تووران دەمیر (١٩٩٩-٢٠٠٠) موراد بۆزلاک (٢٠٠٠-٢٠٠٣) |
دامەزراندن | ١١ی تشرینی ئایاری ١٩٩٤ |
پێشینە | پارتی دیموکراسی |
پاشینە | پارتی دیموکراتی گەل |
قێخەکران | ١٣ی ئازاری ٢٠٠٣ |
ئایدۆلۆژیا | جیھانگەرایی دیموکراسیی کۆمەڵایەتی مافی چارەنووس بۆ کورد فێمینیزم سیاسەتی کەسک |
شوێنی سیاسی | چەپی ناوەندی |
پارتی دیموکراسیی گەل یان بە کورتی ھادەپ (بە تورکی: Halkın Demokrasi Partisi, HADEP) پارتێکی سیاسی لە تورکیا بوو کە بۆ لایەنگری لە مافی کوردەکان دامەزرابوو.[١][٢] موراد بۆزلاک لە ١١ی ئایاری ١٩٩٤ دایمەزراند.[٣] پارتەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ ھەڵوەشایەوە.
مێژوو
یەکەم سەرۆکایەتیی بۆزلاک
موراد بۆزلاک دامەزرێنەر و نوێنەر و ھەروەھا یەکەم سەرۆکی پارتەکە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٩ بوو. لە کاتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ساڵی ١٩٩٥، دۆخی سیاسی دژ بە پارتی دیموکراسیی گەل و پارتی خۆشبژیوی بوو. بۆیە پارتی دیموکراسیی گەلان ڕێگەی پێدرا تا بۆ سنووردارکردنی کاریگەری پارتی خۆشبژیوی کێبڕکێی بکات.[٤] بەدوای ھەڵبژاردن ئیدیعا کرا کە کاندیدێکی ھادەپ لە گوندی زێدی خۆی کە ھاوسەرەکەیشی تێدابوو، ھیچ دەنگێکی وەرنەگرتووە و بەم شێوە تۆمەتە ساختەکارییەکان سەریان ھەڵدا.[٥] لە کۆنگرەی حیزب لە حوزەیرانی ١٩٩٦، کەسانێکی دەمامکدار ئاڵای تورکیایان دابەزاند و ئاڵای پەکەکەیان ھەڵکرد. لە ئەنجامدا ھەموو ئەندامانی حیزبەکە کە لە کۆنگرەدا ئامادەبوون، دەستبەسەر کران.[٦]
کاتێک ئیتاڵیا ڕەتیکردەوە عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕادەستی تورکیا بکات، پارتی دیموکراسیی گەل کەوتە ژێر فشارەوە. دەیان ئەندامی ئەو حیزبە دەستبەسەر کران و بەوە تۆمەتبار کران کە لە مانگرتن لە خواردنێک کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ڕۆڵی تورکیا لە ململانێی تورکیا و کوردەکان لە سەرتاسەری ئەو وڵاتەدا گێڕابوو پشتیوانیان کردووە.
سەرۆکایەتیی دەمیر
لە دوای بۆزلاک، ئەحمەد توران دەمیر ھاتە سەر کە لە ئەیلوولی ١٩٩٨ ھەتا تشرینی دووەمی ١٩٩٩ سەرۆکی پارتەکە بوو.[٧] لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٩دا، ٤١ کەس لە ئەندامانی دەستبەسەرکراوی حیزبەکە ئازادکران، بەڵام چواریان دەستبەسەر مانەوە.[٨] ھەر لەو مانگەدا، داواکاری گشتیی دەوڵەت لە بەردەم دادگای دەستووریدا داوای داخستنی پارتەکەی کرد، بەو پێیەی کە پارتەکە پەیوەندیی ڕێکخراوەیی لەگەڵ پەکەکەدا ھەیە.[٩] لە مانگی شوباتی ١٩٩٩ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە کینیا بە دیل گیرا و لە ئیمرالیدا زیندانی کرا، سەدان ئەندامی حیزبەکەش دەستبەسەر کران.[١٠]
دوای ئەوەی ڕۆژنامەکانی تورکیا بڵاویان کردەوە کە ئۆجەلان وتووە پەکەکە کاندیدەکانی حیزبەکەی دیاری کردووە، داواکاری گشتیی دەوڵەت داوای دوورخستنەوەی حیزبەکە لە ھەڵبژاردنی گشتیی ساڵی ١٩٩٩ کرد.[٩] ئەگەرچی حیزبەکە نە بەدەر کرا و نەش قەدەغە کرا، بەڵام لە بانگەشە ھەڵبژاردنییەکان بۆ ھەڵبژاردنە گشتی و ناوچەیییەکانی نیسانی ١٩٩٩، لەگەڵ دژایەتی دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕووبەڕوو بووەوە. حکوومەتی تورکیا گردبوونەوەی حزبەکە لە شاری ئامەد کە بۆ ھەفتەیەک پێش لە ھەڵبژاردن پلانی بۆ دانرابوو قەدەغە کرد، و ھەزاران کەسی دەستبەسەر کرد.[١١]
لەو کاتەدا پارتەکە هیوادار بوو کە ببێتە فاکتەرێکی گرنگ لە سیاسەتی تورکیادا.[١١] سەرەڕای سەرکوتکاریی حکوومەت، پارتی دیموکراسیی گەل لە ھەڵبژاردنی ناوچەییی نیسانی ١٩٩٩ سەرکەوتوو بوو و توانی ٣٧ شارەوانی و لەنێویاندا شارەوانیی ئامەد بەدەست بھێنێت.[١٢][١١] لە مانگی ئابی ١٩٩٩ سەرۆک کۆماری ئەو کاتی تورکیا سلێمان دەمیرەل لە ئانکارادا بەخێرھاتنی حەوت کەس لە سەرۆک شارەوانییەکانی پارتی دیموکراسیی گەل کرد و ئەمە بۆ سووککردنی دۆخی یاسایی بۆ سیاسەتوانانی کورد یارمەتیدەر بوو.[١٣] پارتی دیموکراسیی گەل لە ساڵی ١٩٩٩ بووە یەکەم پارت لە مێژووی سیاسەتی تورکیادا کە بەشی ٢٥٪ بۆ ژنانی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.[١٤]
سەرۆکایەتیی دووەمی بۆزلاک
بۆزلاک جارێکی دیکە و بۆ خولی دووەمی بوو بە سەرۆکایەتیی حیزبەکە و ھەتا ساڵی ٢٠٠٣ کە ئەو حیزبە ھەڵوەشایەوە لەو جێگە مایەوە. [١٥] سیاسەتمەداران و لایەنگرانی پارتی دیموکراسیی گەل پێش لە ڕێوڕەسمێک بەبوونە ١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ ڕۆژی جیھانیی ئاشتی دەستبەسەر کران.[١٦] پارتی دیموکراسیی گەل چەندین جار بە پشتیوانی لە ئەو شتە کە تورکیا تیرۆری پێ دەڵێت تۆمەتبار کرا. لە ساڵی ٢٠٠٢ لە لایەن ئینتەرناسیۆنالی سۆشیالیستی (SI) پشتگیریی لێ کرا کە لە حکوومەتی تورکیا خوازیار بوو کە چوارچێوەیەک بۆ دیموکراسییەکی پلووراڵی دادپەروەرانە دابین بکات.[١٧] بەڵام حیزبەکە لەلایەن دادگای دەستوورییەوە بە ئیدیعای پاڵپشتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان لە ١٣ی ئازاری ٢٠٠٣ قەدەغە کرا.[١٨] مستەفا بومین، دادوەری یەکەمی دادگاکە، گۆتبوو پارتی دیموکراسیی گەل ھەڕەشەیەکە بۆ سەر یاکپارچەتێی کۆماری تورکیا بە ئەژمار دێت.[١٩] لە ئەنجامدا ٤٦ سیاسەتمەداری پارتی دیموکراسیی گەل بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە چالاکیی سیاسی قەدەغە کران.[٢٠] یۆنان کە لەو کاتەدا خاوەنی پۆستی سەرۆکایەتیی یەکێتی ئەوروپا بوو، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕەخنەی لەو ڕووداوانە گرت.[٢٠]
ھەڵوەشانەوە
بە دوای پارتی دیموکراسیی گەل، پارتی دیموکراتی گەل (دەھاپ) جێگری بوو، کە لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٠٣دا ٣٥ سەرۆکی شارەوانیی پێشووی پارتی دیموکراسیی گەل پەیوەندییان پێوە کرد.[٢١][٢٢][٢٣] لە ساڵی ٢٠١٠دا پارتی دیموکراسیی گەل بە کۆی دەنگی دادگاکە هەڵوەشێندرا، کە ئەمە بە پێچەوانەی مادەی ١١ (ئازادیی پەیوەندیکردن)ی پەیماننامەی ئەورووپیی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپاوە بوو.[٢٤]
سەرچاوەکان
- ^ Marcinkowski، Christoph (2009). The Islamic World and the West: Managing Religious and Cultural Identities in the Age of Globalisation (بە ئینگلیزی). LIT Verlag Münster. ژپنک ٩٧٨-٣-٦٤٣-٨٠٠٠١-٥.
- ^ Lenore G. Martin, New Frontiers in Middle East Security, Palgrave Macmillan, 2001, ISBN 978-0-312-23992-3, p. 140.
- ^ Gunes، Cengiz (١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣). The Kurdish National Movement in Turkey: From Protest to Resistance (بە ئینگلیزی). Routledge. لاپەڕە ١٦٤. ژپنک ٩٧٨١١٣٦٥٨٧٩٨٦.
- ^ Barkey، Henri J. (١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠). Turkey's Kurdish Question (بە ئینگلیزی). Rowman & Littlefield Publishers. لاپەڕە ٩٥. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٨٥-١٧٧٧٣-١.
- ^ McDowall، David (2002). «Asylum seekers from Turkey II» (PDF). Refworld. Asylum Aid. لاپەڕە ١٢١.
- ^ Güney، Aylin (2002). «The People's Democracy Party». Turkish Studies. ٣: ١٢٥. doi:١٠.١٠٨٠/٧١٤٠٠٥٧٠٤. hdl:١١٦٩٣/٤٨٦٥٦. S2CID ١٤٣٥٤٨٩٤٢ – لەڕێگەی Bilkent University.
{cite journal}
: نرخی|s2cid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Fırat، Nuri؛ Yıldız، Yılmaz (٣ی ئایاری ٢٠١٧). «Almost All Party Chairs Served Jail Term». Bianet - Bagimsiz Iletisim Agi. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Refugees، United Nations High Commissioner for. «Refworld | Turkey: Update to TUR22841.E of 19 January 1996 regarding the People's Democracy Party (HADEP); legal status of the party, harassment of known members and supporters (1998-1999)». Refworld (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Güney (2002), p. 126 (and note 19 on p.136)
- ^ «EXTRA 24/99 Fear of torture or ill-treatment / Fear of disappearance» (PDF). Amnesty International. February 1999. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب Guardian Staff (١٤ی نیسانی ١٩٩٩). «Thousands held as Turkey bans Kurd election rally». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Arat، Yeşim؛ Pamuk، Şevket (٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩). Turkey between Democracy and Authoritarianism (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. لاپەڕە ١٨٢. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-١٩١١٦-٦.
- ^ Gunter، Michael (2000). «The continuing Kurdish problem in Turkey after O¨calan's capture» (PDF). Third World Quarterly. ٢١ (5): ٨٥٩. doi:١٠.١٠٨٠/٧١٣٧٠١٠٧٤. S2CID ١٥٤٩٧٧٤٠٣.
{cite journal}
: نرخی|s2cid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Gurses، Mehmet (2018)، «War and Women»، Anatomy of a Civil War، Sociopolitical Impacts of the Kurdish Conflict in Turkey، University of Michigan Press، لاپەڕە ٥١، ژپنک ٩٧٨-٠-٤٧٢-١٣١٠٠-٦، JSTOR j.ctvh٤zj٠p.٧، لە ١ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە
- ^ «Reuters Archive Licensing». Reuters Archive Licensing (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ McDowall، David (2002). «Asylum seekers from Turkey II» (PDF). Refworld. Asylum Aid. لاپەڕە ١٢٢.
- ^ «Resolution on HADEP». Socialist International (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Moghadam 2007, p. 86.
- ^ «Turkey's Constitutional Court Issues Ruling Against Pro-Kurdish HADEP - 2003-03-13 | Voice of America - English». www.voanews.com (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Turkey Outlaws Kurds' Main Party». Los Angeles Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٤ی ئازاری ٢٠٠٣. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Refugees، United Nations High Commissioner for. «Refworld | Turkey: The situation and treatment of members, supporters and sympathizers of leftist parties, particularly the People's Democratic Party (HADEP) and Democratic People's Party (DEHAP) (January 2003 - September 2004)». Refworld (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Country Report Turkey, October 2005» (PDF). لاپەڕە ١٢٧. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٣ی ئازاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ McDowall 2003, p. 463.
- ^ Judgment in case 28003/03
کتێبناسی
- Güney، Aylin (٢٠٠٢). «The People's Democracy Party». Turkish Studies. ٣ (1): ١٢٢–١٣٧. doi:١٠.١٠٨٠/٧١٤٠٠٥٧٠٤. hdl:١١٦٩٣/٤٨٦٥٦. S2CID ١٤٣٥٤٨٩٤٢.
{cite journal}
: نرخی|s2cid=
بپشکنە (یارمەتی) - Moghadam، Valentine M. (٢٠٠٧). From Patriarchy to Empowerment: Women's Participation, Movements, and Rights in the Middle East, North Africa, and South Asia. Syracuse, NY: Syracuse University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٥٦-٣١١١-٨.
- McDowall, David. (2003) A Modern History of the Kurds (London: I.B. Tauris, 2003), p. 463. ISBN 978-1850434160