پارچەھێڵ
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/17/Segment_definition.svg/300px-Segment_definition.svg.png)
لە ئەندازەدا، پارچەھێڵ (بە ئینگلیزی: Line segment) لەتێک لە ھێڵە کە لە لایەن دوو خاڵی جیاوازەوە سنووردار کرابێتەوە و خاوەنی گشت ئەو خاڵانەی سەر ھێڵەکە بێ کە دەکەونە نێوان دوو خاڵی کۆتایییەکەیەوە. بە زمانێکی تر، پارچەھێڵ ئەو ڕاستەھێڵەیە کە دەبێتە بەستەرێک بۆ پێکگەیاندنی دوو دانە خاڵ و لەو دوو خاڵە تێناپەڕێ. وەکوو نموونە، ھەر یەک لە لاکانی سێگۆشە پارچەھێڵن.