پۆنتوس
پۆنتوس (بە ئینگلیزی: Pontus) خودایەکی دەریایی کۆنە و پێش ئۆڵۆمپی بوو، یەکێک بوو لە خوداوەندە سەرەتاییەکانی یۆنانی. پۆنتوس کوڕی گایا بوو و باوکی نییە؛ بە گوتەی شاعیری یۆنانی هێسیۆد، بەبێ جووتبوون لەدایکبووە،[١] هەرچەندە بەپێی قسەی هایگینۆس، پۆنتوس کوڕی ئاتەر و گایایە.[٢]
سەرچاوەکان
- ^ Evelyn-White، Hugh G. Ed. (١٩١٤). The Homeric Hymns and Homerica with an English Translation. London: William Heinemann Ltd.
- ^ Hyginus, Fabulae Preface