پەیژەی کرۆماتیکی
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/15/PianoKeyboard.svg/220px-PianoKeyboard.svg.png)
پەیژەی کرۆماتیکی پێکھاتووە لە دەستەیەک لە ١٢ پەردە کە لە مۆسیقای تۆنالدا بەکاردێت. لە پەیژەی کرۆماتیکیدا، نۆتەکان بەپێی بەین و نیوتۆن جوودا دەکرێنەوە. نزیکەی ھەموو ئامێرە مۆسیقییە ڕۆژاوایییەکان، ھاوشێوەی پیانۆ، بە شێوەیەک دروستکراون کە توانای دەرکردنی پەیژەی کرۆماتیکیان ھەبێت، لەکاتێکدا ئامێری تری وەک ترۆمبۆن و ڤایۆلین دەتوانن دەنگی مایکرۆتۆن دەربکەن، کە کۆمەڵێک نۆتەن کە دەکنەوە نێوان ئەو دەنگانەی کە لەسەر پیانۆ ھەن.
سەرچاوەکان
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Chromatic scale»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە پەیژەی کرۆماتیکی تێدایە.