ژول ڕیمێ
ژول ڕیمێ | |
---|---|
Jules Rimet | |
لەدایکبوون | Jules Ernest Séraphin Valentin Rimet ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٨٧٣ Theuley |
مەرگ | ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٦ (٨٣ ساڵ ژیاوە) Suresnes |
گۆڕ | Cimetière parisien de Bagneux |
زانکۆ | |
پیشە | پارێزەر، sports executive |
شوێنکار |
|
خەڵاتەکان | |
واژوو | |
پلە | president of FIFA (١٩٢١–١٩٥٤)، سەرۆک (١٩١٩–١٩٤٢)، سەرۆک (١٩٤٤–١٩٤٩)، سەرۆک (١٩٣١–١٩٤٧)، سەرۆک (١٨٩٧–١٩١٠) |
ژول ڕیمێ (بە فەڕەنسی: Jules Rimet؛ لەدایکبووی ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٨٧٣ – مردووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٦)[١] کەسایەتییەکی فەڕەنسی بوو، سەرۆکی سێیەمی یەکێتیی تۆپی پێی جیھان بوو لە نێوان ساڵانی ١٩٢١–١٩٥٤، ھەروەھا سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنسا بوو. خاوەنی جێبەجێکردنی بیرۆکەی جامی جیھانی فیفایە لە ١٩٣٠دا، پاش ئەوەی بوو بە سەرۆکی فیفا؛ و دواتریش جامی پاڵەوانییەتییەکە تا ساڵی ١٩٧٠ بە ناوی ئەوەوە بوو.[٢][٣]
جامی ژول ڕیمێ
پاش ئەوەی لە ١٩٠٤دا فیفا دامەزرا، بڕیاریدا پاڵەوانییەتییەکی جیھانی ئەنجام بدات بەڵام بەھۆی ئەو بەربەست و دژایەتییانەی لێژنەی ئۆڵۆمپی نێونەتەوەیی بۆی دروست کرا نەتوانرا ئەم بڕیارە جێبەجێ بکرێت، بەڵام جارێکی دیکە لە ١٩٢١دا بیرۆکەی ئەنجامدانی پاڵەوانییەتی جامی جیھانیی فیفا لەلایەن ژول ڕیمێ باس کرایەوە، ھەوڵی زۆریدا بۆ ئەوەی ئەم پاڵەوانییەتییە ئەنجام بدرێت، ئەم ھەوڵانەی زیاتر بوو کاتێک بوو بە سەرۆکی سێیەمی فیفا، دواجار دوای حەوت ساڵ لە کۆبوونەوەیەکی مێژوویدا لە ٢٥ی ئایاری ١٩٢٨ ڕەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانییەتییە درا لەلایەن فیفاوە.[٤]
سەرچاوەکان
- ^ «Jules Rimet Biography – French football administrator». pantheon.world (بە canon). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{cite web}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Jules Rimet». Oxford Reference (بە ئینگلیزی). doi:١٠.١٠٩٣/oi/authority.٢٠١١٠٨٠٣١٠٠٤٢١٧٢٩. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Jules Rimet Trophy | soccer». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «كأس العالم انطلقت بفكرة (جول ريميه) في العام 1930». لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.