کلکداری ھاڵی
کلکداری ھاڵی | |
---|---|
ناونراوە لەدوای | ئێدمۆند ھاڵی |
زانا | |
کاتی دۆزینەوە | ٤٦٦ BCE |
Child astronomical body | Eta Aquariids |
Parent astronomical body | خۆر |
Epoch | ٢ی کانوونی دووەم ١٩٦٨ |
کلکداری ھاڵی (بە ئینگلیزی: Halley's Comet) بەفەرمی پێی دەڵێن ١پی/ھاڵی (بە ئینگلیزی: 1P/Halley) کلکدارێکی کورتخولە کە ھەر ٧٥–٧٩ ساڵ جارێک لە زەوییەوە دەبینرێت.[١] ھاڵی تاکە کلکداری کورتخولی ناسراوە کە ڕێکوپێکانە بە چاوی پەتی لە زەوییەوە دەبینرێت، و بەم شێوەیە تاکە کلکداری چاوی پەتییە کە دەشێت دووجار لە تەمەنی مرۆڤێکدا دەربکەوێت.[٢] دوایین جار لە ١٩٨٦ لە بەشەکانی ناوەوەی سیستمی خۆری دەرکەوتووە و جارێکی تر لە ناوەڕاستی ٢٠٦١دا دەردەکەوێتەوە.
گەڕانەوە خولییەکانی ھاڵی بۆ سیستمی خۆریی ناوەکی لە لایەن ئەستێرەناسانی جیھانەوە لە لانیکەم ٢٤٠ پێشزایینەوە چاودێری و تۆمار کراوە. بەڵام لە ١٧٠٥ ئەستێرەناسی ئینگلیز ئێدمۆند ھاڵی لەوە تێ گەیشت کە ئەم دەرکەوتنانە دووبارە دەرکەوتنەوەی ھەمان کلکدارن. لە ئەنجامی ئەم دۆزینەوەیەدا، کلکدارەکە بە ناوی ھاڵییەوە ناو نراوە.[٣]
ئەمانەش ببینە
- خولگەی کێپلەری
سەرچاوەکان
- ^ "IAU Minor Planet Center". www.minorplanetcenter.net. Retrieved 2023-06-15.
- ^ "Comets, awesome celestial objects". www.astronomytoday.com. Retrieved 2023-06-15. ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Halley, Edmund (1705). A synopsis of the astronomy of comets. Oxford: John Senex. Retrieved 16 June 2020 – via Internet Archive.