کۆمەڵگەی ویکیپیدیا
کۆمەڵگەی ویکیپیدیا | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | Wikimedia community |
شاکارەکان | ویکیپیدیا |
خەڵاتەکان | Erasmus Prize |
کۆمەڵگەی ویکیپیدیا بە کۆمەڵ و تاک بە ویکیپیدیا ناسراوە (بە ئینگلیزی: Wikipedia Community) کۆمەڵگەیەکی ئۆنلاینە کە خۆبەخشانە ویکیپیدیا دروست دەکات و پارێزگاری لێدەکات کە ئینسایکلۆپیدیایەکی ئۆنلاینە. لە مانگی ئابی ٢٠١٢ەوە وشەی «ویکیپیدیا» بووەتە نووسراوێکی فەرھەنگی ئۆکسفۆرد.[١]
ڕەنگە ویکیپیدیاکان خۆیان بە بەشێک لە بزووتنەوەی ویکیمیدیا بزانن کە تۆڕێکی جیھانییە لە بەشداربووانی خۆبەخش لە ویکیپیدیا و پڕۆژە پەیوەندیدارەکانی دیکە کە لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیایەوە میوانداری دەکرێت.
ئامار
لە نیسانی ٢٠٠٨، نووسەر و وانەبێژ کلەی شیرکی و زانای کۆمپیوتەر مارتن واتنبێرگ کۆی گشتی ئەو کاتەی کە لە دروستکردنی ویکیپیدیادا بەسەریان بردووە بە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن کاتژمێر خەمڵێنراوە.[٢] لە تشرینی دووەمی ٢٠١١، نزیکەی ٣١٫٧ ملیۆن ئەکاونتی بەکارھێنەری تۆمارکراو لە سەرانسەری ھەموو چاپە زمانەکاندا ھەبوون کە نزیکەی ٢٧٠٬٠٠٠یان «چالاک» بوون (لانی کەم مانگانە یەک دەستکارییان ئەنجام دەدرا).
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/69/WMF_Strategic_Plan_Survey.svg/220px-WMF_Strategic_Plan_Survey.svg.png)
توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٠ بڵاوکراوەتەوە دەری خستووە کە بنکەی بەشداربووانی ویکیپیدیا «بەزەحمەت ١٣٪ ژن بوون؛ تێکڕای تەمەنی بەشداربوویەک لە ناوەڕاستی بیستەکاندا بووە».[٣] توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١١ لەلایەن توێژەرانی زانکۆی مینیسوتا دەری خستووە کە مێینەکان ١٦٫١٪ی ئەو ٣٨٤٩٧ سەرنووسەرەیان پێکھێناوە کە لە ماوەی ساڵی ٢٠٠٩ دەستیان بە دەستکاریکردنی ویکیپیدیا کردووە[٤] لە وتارێکی نیویۆرک تایمزدا لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١١دا، نوام کۆھین تێبینی ئەوەی کردووە کە بەپێی ڕاپرسییەکی دامەزراوەی ویکیمیدیا لە ساڵی ٢٠٠٨دا، ١٣٪ی بەشداربووانی ویکیپیدیا لە ڕەگەزی مێن.[٥] سو گاردنەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی دامەزراوەی ویکیمیدیا، ھیوای خواست تا ساڵی ٢٠١٥ بەشدارییەکانی ژنان بۆ ٢٥٪ زیاد بکات[٥] لیندا باش، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ توێژینەوە لەسەر ژنان، ئاماژەی بە جیاوازیی ئەم ئامارانەی سەرنووسەری ویکیپیدیا کرد لەگەڵ ڕێژەی سەدی ئەو ژنانەی کە لە ئێستادا بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە ئەمریکا تەواو دەکەن (ھەموویان بە ڕێژەی ٥٠٪ یان زیاتر).[٦]
سەرچاوەکان
- ^ «Hella ridic new words to make you lolz: ODO August 2012 update». OxfordWords blog. Oxford University Press. ٢٣ی ئابی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Shirky، Clay (٧ی ئایاری ٢٠٠٨). «Gin, Television, and Social Surplus». World Changing. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Where Are the Women in Wikipedia? – Room for Debate». The New York Times. ٢ی شوباتی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Lam، Shyong؛ Anuradha Uduwage؛ Zhenhua Dong؛ Shilad Sen؛ David R. Musicant؛ Loren Terveen؛ John Riedl (3–5 October 2011). «WP:Clubhouse? An Exploration of Wikipedia's Gender Imbalance» (PDF). WikiSym 2011. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
{cite journal}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Chom، Noam (٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١١). «Define Gender Gap? Look Up Wikipedia's Contributor List». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
A version of this article appeared in print on January 31, 2011, on page A1 of the New York edition.
- ^ Basch، Linda (٦ی شوباتی ٢٠١١). «Male-Dominated Web Site Seeking Female Experts». The New York Times. لاپەڕە WK–٧. لە ڕەسەنەکە (Letters to the Editor) لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.