ھاڵی ھانتەر
ھاڵی ھانتەر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Holly Hunter | |
لەدایکبوون | Conyers، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٢٠ی ئازاری ١٩٥٨
ھاوسەر | یانوش کامینسکی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، بەرھەمھێنەری فیلم، television producer |
پەروەردە | زانکۆی کارنێگی مێلۆن، Rockdale County High School |
دانیشتووی | نیویۆرک |
شوێنی کار | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٦٨ |
ئایین | نەزانین[١] |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
ھاڵی ھانتەر (لە دایکبووی ٢٠ی ئازاری ١٩٥٨) خانمەئەکتەری ئەمریکییە.[٢] بۆ ئەو نواندنەی بە ڕۆڵی کارەکتەر ئادا مەکگارت گێڕای لە فیلمی پیانۆکە (The Piano) ئەوا ھاڵی بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر،[٣] خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی، خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا خەڵاتی کان بۆ باشترینن خانمەئەکتەر.[٤] لە ساڵی ١٩٨٧، پاڵێوراوکرا بۆ خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەر لە خەڵاتەکانی ئۆسکار، ئەمەش دوای بەشداریکردنی بوو لە فیلمی Broadcast News. لە ساڵی ١٩٩٣، بە فیلمی The Firm، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٣ بە فیلمی سێزدە (Thirteen) بووە براوەی خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەر بۆ ڕۆڵی پاڵپشت لە خەڵاتەکانی ئۆسکار.
لە ماوەی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٠، بەشداریکرد لە زنجیرەی تەلەفزیۆنیی ڕزگارکردنی گرەیس (Saving Grace)، کە لە تۆڕی تی ئێن تی پەخشکرا. ھاڵی بڕواننامەی لە بەشی دراما، لە زانکۆی کاریننگی میلۆنن لە پیتسبێرگی پێنسلڤانیا بەدەستھێناوە. لە ماوەی ئەزموونی کارکردنیدا ئەوا لە چەندین شانۆگەریش ڕۆڵی گێڕاوە.
ژیانی خێزانی
لە ساڵی ١٩٩٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ وێنەگری سینەمایی یانوش کامینسکی ئەنجامدا، ھەمان وێنەگری فیلمەکانی لیستەکەی شیندلر، بەڵام دواتر لە ساڵی ٢٠١١ جیابوونەوە.[٥]
سەرچاوەکان
- ^ Wightman, Catriona (2010-03-29). "Holly Hunter: 'I am not religious'". Digital Spy (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-28.
- ^ "Holly Hunter Biography (1958-)". Retrieved March 24, 2016.
- ^ "The 66th Academy Awards | 1994". Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-15.
- ^ "Holly Hunter | Biography, Movies, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-15.
- ^ Mackenzie, Suzie (2003-11-22). "What people don't know about Holly". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2021-02-15.