ھێلین ھەنت
ھێلین ھەنت | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Helen Hunt | |
لەدایکبوون | شاری کولڤەر، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ١٥ی حوزەیرانی ١٩٦٣
ناوی کاتی لەدایکبوون | Helen Elizabeth Hunt |
باوک | گۆردۆن ھانت |
دایک | Jane Elizabeth Novis |
ھاوسەر | ھانک ئازاریا |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Matthew Carnahan |
منداڵ | Makena Lei Carnahan |
زمانی زگماکی | زمانی ئینگلیزی |
زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
شوێنی کار | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٧٨ |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر |
ھێلین ھەنت (لەدایکبووی ١٥ی حوزەیرانی ١٩٦٣) خانمەئەکتەری ئەمریکییە.[١] لەماوەی ژیانی ھونەریدا، چەند خەڵاتێکی بەدەست ھێناوە لەوانە، جارێک خەڵاتی ئۆسکار، ھەروەھا چوار جاریش خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم.
ھێلین لە ساڵی ١٩٧٣، بۆیەکەمینجار لە فیلمی Pioneer Woman دەرکەوت. لە ساڵانی ١٩٩٢، ١٩٩٩ و ٢٠١٩ بەھۆی بەشداریکردنی لە زنجیرەی کۆمێدی-سیتکەم، بەناوی شێتی تۆم (Mad About You)، ھێلین توانی سێ خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترینن خانمەئەکتەری تەلەڤیزیۆن - میوزیکاڵ یان کۆمێدی بەدەستبھێنێت، ھەروەھا چوار خەڵاتی خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم بۆ باشترین خانمەئەکتەری سەرەکی لە زنجیرەی کۆمێدی بەدەستھێنا.[٢]
ھەنت لە ساڵی ١٩٩٧، لە فیلمی As Good as It Gets بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت، ھەر بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر بەدەستھێنا.[٣] دواتر لە ساڵی ٢٠١٢، بەھۆی دەرکەوتنی لە فیلمی The Sessions پاڵێوراوکرا بۆ ھەمان خەڵات. لە ساڵی ٢٠٠٧، بۆیەکەمینجار فیلمێکی بەناونیشانی Then She Found Me دەرھێنا، دوای ئەوەش لە ساڵی ٢٠١٤، فیلمی Ride دەرھێنا.
لە ساڵی ١٩٩٤، ھێلین لەگەڵ ئەکتەر ھاننک ئازاریا ھاوسەرگیری کرد، بەڵام دوای ١٧ مانگ جیابوونەوە. لە ساڵی ٢٠٠١، پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ بەرھەمھێنەر ماتیو کارناتان دروست کرد، لە ساڵی ٢٠٠٤ بەیەکەوە کچێکیان بوو، بەلام لە ئابی ٢٠١٧ جیابوونەوە.[٤]
سەرچاوەکان
- ^ «Helen Hunt, award-winning film and television actress through the years». www.usatoday.com (بە ئینگلیزی). لە 2021-02-15 ھێنراوە.
- ^ «Helen Hunt | Biography, Movies, & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە 2021-02-15 ھێنراوە.
- ^ Hayes, Martha (2019-09-02). "Helen Hunt: 'An Oscar's not a big game-changer. It's not like your worries are over'". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2021-02-15.
- ^ «Helen Hunt mad about new baby girl». Today. May 21, 2004. لە March 8, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە March 7, 2019 ھێنراوە.
{cite web}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی)