دایان کیتن

Diane Keaton

کیتن لە ساڵی ٢٠١٢
لەدایکبوون
دانیە ھال

(١٩٤٦-٠١-٠٥) ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ (تەمەن ٧٩ ساڵ)
پیشە
  • خانمەئەکتەر
  • فیلمساز
چالاکبوون١٩٦٦–ئێستا
مناڵ(ەکان)٢

دایان ھاڵ کیتن (لە دایکبووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦)[١][٢] خانمەئەکتەر و فیلمسازی ئەمریکییە، ناسراوە بەھۆی کەسایەتی و شێوازی دەرکەوتن و پۆشینی جلووبەرگەکانی.[٣] کیتن خەڵاتێکی ئۆسکار، خەڵاتێکی بافتا، دوو خەڵاتی گۆڵدن گلۆب و خەڵاتێکی ئەی ئیف ئای بۆ کارەکانی لە ژیانی ھونەریدا وەرگرتووە.

لە سەرەتای کارەکانیدا، کیتن ڕووبەڕووی سەختی و ئالنگاریی بوویەوە، ساڵی ١٩٧٠ بە ڕۆڵێکی پاڵپشت لە فیلمی دڵدارەکان و کەسە نامۆکانی دی (Lovers and Other Strangers) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٧٢، لە فیلمی سەرۆک خێزان وەک ئەکتەری سەرەکی دەرکەوت و ناوبانگی بەھۆی ئەم فیلمەوە پەیدا کرد، دواتر لە بەشی دووەم (١٩٧٤) و بەشی سێیەم (١٩٩٠)ی ھەمان فیلم دەرکەوت.[٤][٥] دایان زیاتر لەو فیلمانە بەڕووی جیھان ناوبانگی ھەڵفری، کاتێک لەپاڵ وودی ئاڵندا دەردەکەوت و ھەر ئەویش دەرھێنانی بۆ دەکرد، وەک فیلمەکانی Play It Again, Sam (١٩٧٢)، Sleeper (١٩٧٣)، Love and Death (١٩٧٥)، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧٧ کاتێک بەیەکەوە لە فیلمی ئانی ھال بەشداربوون، دایان کیتن بەھۆی ئەم فیلمەوە بووە براوەی باشترین خانمەئەکتەر لە خەڵاتەکانی ئۆسکار.[٦]

بەھۆی دەرکەوتنی لە چەند فیلمێکی کۆمێدی، لە سەرووی ھەموویانەوە ئانی ھال، کیتن بڕیاریدا کە بچێتە ناو چەند فیلمێکی جیددی و درامی وەک فیلمەکانی، Looking for Mr. Goodbar (١٩٧٧)، Interiors (١٩٧٨)، ھەروەھا سێ پاڵێوراوبوونی بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەرگرت بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمەکانی Reds (١٩٨١)، Marvin's Room (١٩٩٦)، ھەروەھا فیلمی Something's Gotta Give (٢٠٠٣).

سەرچاوەکان

  1. ^ Philip French (٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١١). «Then Again: A Memoir by Diane Keaton – review». The Guardian. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  2. ^ «UPI Almanac for Saturday, Jan. 5, 2019». United Press International. ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە. actor Diane Keaton in 1946 (age 73)
  3. ^ Yaeger، Lynn (٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠). «Diane Keaton Is the Fairy Godmother of Fearless Style». Town & Country (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ Thompson، Simon. «Diane Keaton Wrote Off 'The Godfather Part III' But Is Floored By Coppola's Recut». Forbes (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ Weaver، Nicole (٢٢ی ئابی ٢٠١٧). «'The Godfather': 12 Shocking Behind-the-Scenes Secrets». Showbiz Cheat Sheet (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ Hochman، David. «Our Conversation with Oscar-Winning Actress Diane Keaton». AARP (بە english). لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.{cite web}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)