لەتیف ھەڵمەت
لەتیف ھەڵمەت | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٩٤٧ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاعیری کورد |
لەتیف ھەڵمەت لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٧ لە ناوچەی گەرمیان لەشاری کفری، نووسەر و شاعیر و ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی کوردە.
ژیاننامە
لەتیف ھەڵمەت لە ساڵی ١٩٧٩ دەستی کردووە بە نووسین لە بواری منداڵاندا. یەکەم بەرھەمی «جوانترین دێ» بووە کە بڵاوی کردووەتەوە. زیاتر لە بیست دیوانە شیعری هەیە. تا ئێستا ١٧ بڵاوکراوەی بۆ منداڵان ھەیە. ساڵی ٢٠٠٦ بەرھەمەکانی کۆکراوەتەوە کە دەکاتە ٥٠٠ لاپەڕە ھەروەھا خەڵاتی «ئاپیک»ی لەسەر دیوانی منداڵان وەرگرتووە، چەند جارێکیش خەڵاتی وەزارەتی ڕۆشنبیری وەرگرتووە.[١]
بەرھەمەکان
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/f8/Latif_Statue_in_Kifri.jpg/220px-Latif_Statue_in_Kifri.jpg)
شیعرەکانی لەتیف هەڵمەت
- خوا و شارە بچکۆلەکەمان (١٩٧٠)
- ئامادە بوون بۆ لەدایک بوونێکی تر (١٩٧٣)
- پرچی ئەو کچە ڕەشماڵی گەرمیان و کوێستانمە (١٩٧٧)
- گەردەلوولی سپی (١٩٧٨)
- ئەو ھۆنراوەیەی کە تەواو دەبێ و تەواو نابێ (١٩٧٩)
- ئەو نامانەی کە دایکم نایانخوێنێتەوە (١٩٧٩)
- وشەی جوان گوڵە گوڵ (١٩٧٩)
- سروودی ھەژاران (١٩٨٣)
- ئەم ڕووبارە وشک ناکات (١٩٩١)
- گورگەکانی لەتیف ھەڵمەت (١٩٩٧)
- دەقێکی بەڕەڵا یا مۆنتاج کردنی ڕێپۆرتاژە کاریکاتێرییەکان (٢٠٠٠)
- تەبایی و ململانێی نێوان ھاووڵاتییە ئەلکترۆنیکییەکانی کۆماری لەتیف ھەڵمەت (٢٠٠١)
- ددانی پاشە ڕۆژ وەک ددانی جەنگ سپییە (٢٠٠١)
- عەشقنامەی سەدەی بیست و یەک (٢٠٠٩)
- شیعری دژەشیعر یا یارییەکی کۆن و نوێ (٢٠١٤)
ڕۆمان
- ژنە جنۆکەکانی شێمەحموو (٢٠١١)
نموونەی شیعر
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/11/%D9%84%DB%95%D8%AA%DB%8C%D9%81_%D9%87%DB%95%DA%B5%D9%85%DB%95%D8%AA_1.jpg/220px-%D9%84%DB%95%D8%AA%DB%8C%D9%81_%D9%87%DB%95%DA%B5%D9%85%DB%95%D8%AA_1.jpg)
١
ھەن بە گووللە
ھەن بە وشە
ھەن بە ماچ
ئەوانی دی
دەکوژن
٢
ھەندێ جار
نا.... گەلێ جار
دەبێ چاوت بنووقێنی
گەر بتەوێ شتێکی نوێ ببینی!!