میرنشینی کلیس

میرنشینی کلیس (بە کوردیی باکووری: Mîrektiya Kilîsê) میرنشینێکی کوردی بوو کە تا ھەڵوەشاندنەوەی بنەماڵەی ئەییووبییەکان لە ساڵی ١٢٦٤ فەرمانڕەوایی ناوچەی کلیس و حەلەبی دەکرد. فەرمانڕەواکانی ئەم میرنشینە نەوەی شێخ فەخرەدین بوون کە یەکێکە لە گەورەترین فەیلەسوفەکانی ئێزیدی و یەکێکە لە گرنگترین کەسایەتییە پیرۆزەکان. ئایینی سەرەکی ئەم میرنشینە ئێزیدی بوو.[١][٢][٣]

مێژوو

فەرمانڕەواکانی کلیس نەوەی شێخ مەند بوون کە کوڕی شێخ فەخرەدین بووە، لە سەرەتای سەدەی ١٣. بەھۆی پەیوەندی باش لەگەڵ بنەماڵەی ئەییووبییەکان لە سەردەمی سەڵاحەددین کە ئەویش کورد بووە، شێخ مەند وەک فەرمانڕەوای ئەو میرنشینە دەستنیشانکرا کە لە حەلەب و دیمەشقەوە تا کلیس و مەرعەش لە تورکیای ئەمڕۆدا درێژبووەوە. دواتر شێخ مەند بە «شازادەی شازادەکان» ناسرا.[٣]

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

  1. ^ Sharafkhan Bidlisi (٢٠١٦). Şerefname: Kürt tarihi (بە تورکی). لەلایەن Sunkur، İbrahim وەرگێڕدراوە. Van: Sîtav. لاپەڕە ٢٤٨. ژپنک ٩٧٨٦٠٥٦٦٥٢٠١١. OCLC ٩٨٤١٤٨٣٤٨.
  2. ^ Soyudoğan، Muhsin (September 2015). «Tribal Bandistry in Ottoman Ayntab (1690-1730)». Bilkent University: ٣٩–٤٢. {cite journal}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە |journal= ھەیە (یارمەتی)
  3. ^ ئ ا Yumpu.com. «mythos-und-legende-der-sex-mend-und-das-symbol-der-schlange». yumpu.com (بە ئەڵمانی). لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:2» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا