ئێزیدی (ئایین)
ئایینی ئێزیدی | |
---|---|
لقی | monotheistic religion |
ناو بە زمانی فەرمی | Êzdiyatî |
دامەزرێنەر | شێخ ئادی کوڕی موسافیری ئومەوی |
وڵات | عێراق، سووریا، تورکیا |
جێبەجێکار | ئێزیدی |
ئێزیدی یان داسنی یەکێکە لە ئایینەکانی کوردستان. خاوەنی ڕێسا و نەریتی تایبەت بە خۆیانن و زۆربەیان لە باشووری کوردستان و کوردستانی سوور دەژین.
ھەروەھا لە بۆتان و دەربێسیە و باکووری پارێزگای ئەلحەسکە و دەڤەری عەفرین لە حەلەب و ئەلەگەزی ئەرمەنستان و پارێزگای قەرس و ئەردێخانی باکووری ڕۆژھەلاتی تورکیادا دەژین. ئێزدی بە شێوەی کوردی کورمانجی دەئاخڤن.
ئێزیدییەکان بەردەوام کۆمەڵەیەکی داخراو بوونە و خۆیان بە کوردی ڕەسەن دەناسێنن. بێگانە بۆ ناو خۆیان ڕێگە پێنادەن و باوەڕییەکانی خۆشیان لە خەڵکی دەشارنەوە.
ناو
ئایینی ئێزیدی ئمڕۆژ و لەنێوان خەڵکی نائێزیدی زۆرتر بە ناوی ئێزیدی دەناسرێتەوە. ئەم ناوە لە وشەی ئێزید و ئەوەش لە وشەی ئاویستاییی یەزەتە گێڕاوە. بەڵام لە دەقە کۆنەکان و ھەروەھا لەنێو خەڵکەکە زۆرتر ناوی داسنی بۆ ئەم ئایینە بەکار دەچێت. وشەی داسن بریتی لە دەئوە+یەسنە یە کە دەئوە کۆمەڵێک لە خواکان لە ئایینی کۆنی ھیندوئەورووپیین کە لە بەرامبەر «ئەھوورە/ئەسوورە»کان جێ دەگرن و لە دەقە زەردەشتییەکان بە «دەئوە یەسنا»یی ناویان نووسراوە و بەپێچەوانەی ئەھوورەکان لای زەردەشتییەکان پیرۆز نیین، بەڵام بۆ ھیندۆکان پیرۆزن و ئەمە بەم ھۆکارەیە کە ئایینی ئێزیدی/داسنی لە نەریتی دەئوەیەسنەیی دامەزراوەتەوە.
بیروباوەڕی ئاینی ئێزدانی
- خوا - ئێزدان (خودا): گەورەیەکە لە نوسیندا دەرناکەوێت، لە سەروی نموونە و شێوەوەیە؛ سیفەتەکانی کۆنن وەکوو زاتی خۆی ھیچ شتێک لەسەر شێوەی ئەو نییە و لە ھیچ شتێک ناچێت. لەبەر ئەوەی خودایە کەواتە خوای مرۆڤە.
- مەلیکە تاووس مەلیکی ھەموو مەلائیکەتەکانە (فریشتەکانە). مەلیکە تاووس بریتییە لە عەزازیل یان بە عەرەبی (عزائیل) (بە ئینگلیزی: Melek Taus یان The Peacock Angel) کە حوکمی ھەموو زەوی دەکات بە یارمەتیو ھاوکاری حەوت فریشتەی دیکە ئەو حەوت مەلائیکەیەش لەژێر دەمری خودای گەورەدان.
- پارێزگای لالش پیرۆزترین شوێنی ئاینی یە.
- پیرەکان:- پیرۆزترین و کۆنترین چینی ئاینی ئێزدیا. ئێزدییەکان وەک ئارسان و زەردەشی و ئالویەکانی باکووریان چینی پیراتیان ھەیە،
- بیرۆکەی ناو:- ناوی ئێزدی (یان ئێزدای) یان «ئێزدانی» واتای پەرستراوە، و وشەی ئێزدی واتا «بەندەی خودا» یاخود بە کورمانجی «ئەز دایم» واتا ئەو (خودای ئەز دایم) و بەم شێوەیە شوێنکەوتوانی ئاینەکە باسی خۆیان دەکەن.[١]
ناودارەکان
ڕێگەی پێرەکان
کۆنترین و پیرۆزترین چینە لە ناو ئاینی ئێزدانیدا، ھاژی وتنەوەیە، کە ھەر یەک لە ئاینی زەردەشتی و یارسانی و ئالویەکانی باکووریش بە ھەمان شێوەی ئێزدییەکان چینی پیرەکانیان ھەیە؛ و ئەم ئاینانە لەچەندین ئارک و شێوەزدا لە یەک دەچن. بە گرۆپی ئاینییەکانی (ئێزدانی) ناسراون بۆنموونە
- ھەبوونی چینی پیران
- ڕێزگرتن و پیرۆز زانینی سەرچاوەکانی سروشتی وەک (ئاو، ئاڤ، ھەوا، و ئاگر)
- بکارھێنانی ئامرازەکانی موسیقای (دەف و شەباب) بۆ ڕێوڕەسمی ئاینی
- درێژکردنی سمێل- درێژکردنی سمیل لەناو یارسانی و ئێزدی و عەلویدا دا.
- ھەر چوار ئاین چوارشەم بە پیرۆزترین ڕۆژ دەزنن
- لەبەرکردن جلی و بەرگی ڕەنگ سپی. بەتایبەتی بۆ پیاوانی ئایینی
ئەمانەش ببینە
سەرچاوەکان
- بی بی سی فارسی؛ یزیدیان کیستند؟
- ھەژار، چێشتی مجێور، خانی شەڕەفکەندی ئامادەی کردووە و سەرپەرشتی چاپی کردووە، چاپی یەکەم: پاریس ١٩٩٧.
- ^ مەحموود فەھمی دەروێش، بەڵگەی کۆماری عێراقی لە ساڵی ١٩٦٠، لاپەڕەی ٤٣١