پاراستن و زانیاری
پاراستن و زانیاری دەزگایەکی ھەواڵگریی کوردییە و سەر بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە. لە دوای تێکەڵبوون و یەکگرتنی دەزگای ھەواڵگریی پارتی دیموکراتی کوردستان (بە ناوی پاراستن) و دەزگای ھەواڵگریی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان (بە ناوی زانیاری) دروست کراوە. پاراستن بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٨ لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دامەزراوە. پاراستن و زانیاری ھەندێک جار وەک دەزگای ھەواڵگری کوردی ناودەبرێت و کاری سەرەکی دەزگاکە لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەیە کە پەیوەندییان بە ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە و ئەو ئاژانسە بە فەرمی دەسەڵاتی گرتن یان دەستبەسەرکردنی نییە بەڵکوو ئاڵوگۆڕی ھەواڵگرییەکان لەگەڵ ئاسایش دەکات، کە دەسەڵاتی دادوەریی ھەیە بەسەر ژمارەیەک تاوان لە ناوچەکەدا؛ لەوانە تیرۆر.[١][٢]
ئەمانەش ببینە
سەرچاوەکان
- ^ Cockburn, Patrick. "PKK tactics may drive Turkey into a reluctant invasion | Middle East | News". The Independent. Retrieved 2016-02-29.
{cite news}
: Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ "Mew". Hrw.org. 1993-03-31. Retrieved 2016-02-29.