ھیلاری سوانک

ھیلاری سوانک
لەدایکبوون (١٩٧٤-٠٧-٣٠) ٣٠ی تەممووزی ١٩٧٤ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
لینکۆڵن، نیبراسکا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونHilary Ann Swank
باوکStephen Michael Swank
دایکJudy Kay Clough
ھاوسەرچاد لۆی، Philip Schneider
منداڵOhm Swank-Schneider، Aya Swank-Schneider
زمانی زگماکیزمانی ئینگلیزی
زمانی نووسینزمانی ئینگلیزی
پیشەئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری فیلم، ئەکتەر، بەرھەمھێنەری فیلم
پەروەردەSehome High School، South Pasadena High School، Young Actors Space
دەستپێکی چالاکی١٩٩١
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، Golden Globe Award for Best Actress – Television Series Drama

ھیلاری ئان سوانک (لە دایکبووی ٣٠ی تەممووزی ١٩٧٤) خانمەئەکتەر و بەرھەمھێنەری ئەمریکییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار.[١]

سەرەتای دەرکردنی ناوبانگ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٢، بەھۆی بەشداریکردنی بوو لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی Camp Wilder. ھەر لە ساڵی ١٩٩٢، بۆیەکەمینجار لە فیلمی Buffy the Vampire Slayer، بەڕۆڵێکی کورت دەرکەوت. دواتر لە ساڵی ١٩٩٤، یەکەم گەورە گەورە سەرکەوتنی لە فیلمی The Next Karate Kid بووە.[٢] لە ماوەی ژیانیدا، ھیلاری بووەتە براوەی چەندین خەڵاتی وەک دوو جار براوەی خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، دوو جاری خەڵاتی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران، و جارێکیش خەڵاتی سکرین ئەکتەرز گیلد. لە ساڵی ٢٠٠٥، ھیلاری لەلایەن گۆڤاری تایم وەک یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتی جیھان ناوی ھێنرا.

لە ساڵی ١٩٩٩، دوای بەشداربوونی لە فیلمی کوڕان ناگرین (Boys Don't Cry)، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر وەرگرت.[٣] لە ساڵی ٢٠٠٤، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمی منداڵی ملیۆن دۆلاری (Million Dollar Baby)، بەھۆی ئەم فیلمەوە جارێکی دیکە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا.[٤]

ژیانی تاکەکەسی

لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی Quiet Days in Hollywood، سوانک چاوی دەکەوت بە ئەکتەر چاد لۆوی، دواتر لە ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٩٧ ھاوسەرگیرییان کرد.[٥] لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦، نیازی جیابوونەوەیان لەیەکتری ڕاگەیاند. دواتر لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ بەفەرمی جیابوونەوە.[٦] لە ساڵی ٢٠٠٧، سوانک پەیوەندی بەست لەگەڵ بریکارەکەی جۆن کامپیسی، دواتر لە ئایاری ٢٠١٢ جیابوونەوە.[٧]

لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٦، لەگەڵ ڕۆبن تۆرێس مارەبڕ کران، ئەو ڕاوێژکاری دارایی و یاریزانی تێنسە، دواتر لە حوزەیرانی ٢٠١٦ کۆتاییان بەپەیوەندیی و مارەبڕییەکەیان ھێنا.[٨] دوای دوو ساڵ لە پەیوەندی دڵداری، لە ١٨ی ئابی ٢٠١٨، ھاوسەرگیری لەگەڵ فیلیپ شنایدەر ئەنجامدا.[٩]

سەرچاوەکان

  1. ^ «Hilary Swank on grit, love, trans rights – and her three-year screen break». the Guardian (بە ئینگلیزی). ٣٠ی ئابی ٢٠١٨. لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «Boys Don't Cry at 20: in praise of the divisive transgender drama». the Guardian (بە ئینگلیزی). ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ Dry، Jude (١٦ی ئایاری ٢٠١٩). «Hilary Swank Opens Up About 'Boys Don't Cry' Backlash, and Examines Its Legacy». IndieWire (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ Waxman، Sharon (٢٨ی شوباتی ٢٠٠٥). «'Million Dollar Baby' Dominates Oscars (Published 2005)». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە. {cite news}: نرخی |issn= بپشکنە (یارمەتی)
  5. ^ «Hilary Swank's Long Journey To Hollywood». Daily News. ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «The Hottest Heartbreak Hairstyles: Hilary Swank». Cosmopolitan. ٣١ی ئازاری ٢٠١٠. لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ «Hilary Swank and John Campisi Split». People. ٢٠ی ئابی ٢٠١٢. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ «Hilary Swank and Ruben Torres Split. End Engagement». Us Weekly. June 6, 2016. {cite magazine}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  9. ^ «Hilary Swank had her vegan wedding cake FedExed from Mexico for forest nuptials». USA TODAY (بە ئینگلیزی). ٢٢ی ئابی ٢٠١٨.