فرانک لۆید ڕایت
فرانک لۆید ڕایت | |
زانیارییەکانی کەسایەتی | |
---|---|
ناوی تەواو | فرانک لۆید ڕایت |
ڕێکەوتی لەدایکبوون | ٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٨٦٧ |
شوێنی لەدایکبوون | ریچلاند سێنتێر، ویسکۆنسین، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
ڕێکەوتی مردن | ٩ی نیسانی ١٩٥٩ |
شوێنی مردن | فۆینیکس، ئاریزۆنا، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
ھاوڵاتیبوون | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
چالاکی | |
شێواز(ەکان) | ئۆرگانیک |
باڵەخانە گرینگەکان | تاڤگەماڵ |
فرانک لۆید ڕایت (بە ئینگلیزی: Frank Lloyd Wright)؛ (لەدایکبووی ١٨٦٧ – ١٩٥٩) نژیاروانی (ئارشیتێکت) ناسراوی ئەمریکییە لە سەرەتای سەدەی ٢٠ەم کە لە ماوەی ژیانیدا چەندین باڵەخانەی دروستکرد وەکوو بانک، شوێنەکانی پشوو، باڵەخانەکانی ئۆفیس، شوێنە ئاینییەکان، بەنزینخانە، مۆزەخانەی ھونەری[١]
کارە ناسراوەکانی
ناسراوترین کارەکانی بریتین لە تاڤگەماڵ (Fallingwater)، کە نموونەیەکی چاکی نژیاروانیی ئۆرگانیکە. ئەم تەلارە لە ھەمبەر چەمێکدا دروس کراوە و چۆمەکە بە ناو ماڵەکەدا تێپەڕ دەبێت. ھەروەھا مۆزەخانەی سالامان، کە لە کارە ناسراوە دوایینەکانیەتی، لە شاری نیویۆرک (ویلایەت)دایە.
سەرچاوەکان
- ^ «Frank Lloyd Wright . Life and Work». www.pbs.org. لە ١٨ی ئایاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.
http://nrhp.focus.nps.gov/natreg/docs/All_Data.html ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.